ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەڵێت سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی کردووە لە بەرەکانی پێشەوەی هەرێمی زاپۆریژای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، ئەمەش هەفتەیەک دوای ئەوەی سەردانێکی هاوشێوەی بۆ هەرێمی خارکیڤ ئەنجامدا.
سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا لە زاری زێلێنسکیەوە بڵاویکردەوە " دەمەوێت سوپاستان بکەم بۆ ئەو کارە مەزنەی کە دەیکەن، بۆ خزمەتەکەتان، بۆ پاراستنی هەموومان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز