Accessibility links

زێلێنسکی: لە گفتوگۆکاندا لە کیێڤ ئۆکرانیا هەوڵی دەستکەوتنی چەکی قورس دەدات لە ئەمەریکا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی ئۆکرانیا هیوادارە لە گفتوگۆکانی ڕۆژی یەکشەممەدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکادا چەکی قورسی دەستبکەوێت، وتیشی ئەو چەکانە زۆر گرنگن بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی ڕووسیا داگیریکردوون.

زێلێنسکی هۆشداریشیدا لەسەر ئەوەی کیێڤ دەستبەرداری گفتوگۆکان دەبێت لەگەڵ ڕووسیادا ئەگەر مۆسکۆ " خەڵکەکەمان " لە شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراو لەناوببات، یاخود گشتپرسی لەو ناوچانە ئەنجام بدات تاوەکو کۆماری زیاتر لەسەر خاکی داگیرکراوی ئۆکرانیا دروست بکات.

لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوەدا پێی وابووە ڕەنگە ڕووسیا چەکی ناوەکی بەکاربهێنێت، بەڵام وتی دەیەوێت بڕوا بەوە بکات کە مۆسکۆ ئەو جۆرە چەکە بەکارناهێنێت.

وتیشی زۆر گرنگە ئۆکرانیا چەکی زیاتر وەربگرێت.

زێلێنسکی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هەر کە چەکی زیاترمان دەستکەوت و چەکەکان بەس بوون، بڕوام پێبکەن دەستبەجێ ئەم ناوچە و ئەو ناوچەیە دەگرینەوە، کە بەشێوەیەکی کاتی داگیرکراون."

وتیشی " لە کۆبوونەوەکەدا بەدیاریکراوی باس لەو چەکانە دەکەین کە زۆر گرنگن بۆ ئێمە، هەروەها باس لە گەیاندنەکانیشیان دەکەین. پێشبینی ئەمە دەکەین. حەز دەکەین چەکی بەهێزی قورسمان دەستبکەوێت."

زێلێنسکی کاتێک باسی لەوەش کرد هێرشە موشەکییەکانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر شاری ئۆدێسا هەشت کەسی کوشتووە، لەنێویشیاندا کۆرپەیەکی تەمەن سێ مانگیان تێدا بووە.

وتیشی ڕۆژی شەممە یەکێک بووە لە سەختترین ڕۆژەکان بۆ ئەو هێزانەی ئۆکرانیا کە لە ماریوپۆڵ گیرییان خواردووە و کیێڤ پێشنیاری هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێکی کردووە بۆ ڕووسیا تاوەکو ئازادییان بکات.

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا هێزەکانی ئۆکرانیا لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵ ماونەتەوە و هێزەکانی ڕووسیا گەمارۆیان داون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG