Accessibility links

زەڕیف: هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر ئامانجە ئەمەریکیەکان بەرگریکردنە لە خۆمان


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئەمەریکیەکان لە عێراق " بەرگریکردنێکی یاساییە لە خۆمان،" ئاماژەشی بەوەدا هەڵسەنگاندنی واشنتن بۆ وەڵامدانەوەکانی ئێران نابێت لەسەر " خەیاڵ " سەرچاوە بگرێت.

وتیشی " جوڵەکەمان بەرگریکردن بووە لە خۆمان و پێویستە ئەمەریکا خۆی بەدووربگرێت لە هەڵسەنگاندنێک کە لە خەیاڵەوە سەرچاوەی گرتبێت."

ئێران هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئامانجە ئەمەریکیەکان لە عێراق وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری بەرگری ئێران ئەمیر حاتەمی وتی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی گونجاو وەڵامی هەر کردەوەیەکی سەربازی نوێی ئەمەریکا دەداتەوە وەکو وەڵامێک بۆ هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئەمەریکییەکان لە عێراق.

وتیشی " موشەکی مەودا کورتمان بەکارهێنا. هیوادارم ئەمە وانەیەک بێت ئەمەریکا بیری نەچێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG