Accessibility links

زەریف: کۆتوبەندەکانی ئەمەریکا بۆ سەر جموجۆڵی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان نامرۆییە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ئەو کۆتوبەندانەی ئەمەریکا خستوویەتییە سەر جموجۆڵی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان و خێزانەکانیان لە نیویۆرک " لە بنچینەوە نامرۆییە."

زەریف لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمە بەدڵنیاییەوە کارێکی باش نیە. ئەمە دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان و خێزانەکانیان دەخاتە ژێر بارێکی نامرۆییەوە. بەڵام بۆ من کێشە نیە، چونکە لەو سێ بینایە زیاتر هیچ شوێنێکی دیکەم نیە کارم لێی هەبێت."

ئەمەریکا کۆتوبەندی خستە سەر جموجۆڵی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان و خێزانەکانیان بەجۆرێک تەنها دەتوانن هاتوچۆ لەنێوان بینای نەتەوە یەکگرتووەکان و بنکەی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بنکەی باڵیۆزی ئێران و فڕکەخانەی جۆن کەنەدی بکەن. شوێنێکی دیکە هەیە کە دەتوانن بچن بۆی ئەویش دەوروبەری کوینزبۆرۆ پلازایە لە ناوچەی کوینز، بەڵام تا ئێستا هۆکاری جیاکردنەوەی ئەو ناوچەیە ڕوون نەبۆتەوە. بەڵام فڕۆکەخانەی جۆن کەنەدی دەکەوێتە کوینزەوە.

زەریف وتیشی " ئەمەریکا جەنگێکی ئابووری دژی ئێران هەڵگیرساندووە و هاوڵاتیانی ئاسایی کردۆتە ئامانج، ئەمە دەگاتە ئاستی تێرۆر."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG