Accessibility links

زەریف: وتوێژەکانی نێوان قەتەڕ و سعودیە لەبەرژەوەندی ناوچەکەدایە


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی وتوێژەکانی نێوان سعودیە و قەتەڕ بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە گەشەسەندێکی باشە و لە بەرژەوەندیی سەرتاسەری کەنداودایە.

سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ لە مانگی شەشی ساڵی 2017 دا پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیان لەگەڵ قەتەڕ بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئێران، قەتەڕیان تۆمەتباریان کرد.

لەلای خۆیەوە دەوحە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت دراوسێکانی هەوڵدەدەن سەروەری وڵاتەکە لەناوببەن.

سەرۆک وەزیری قەتەڕ شێخ عەبدوڵا بن ناسری دووەم بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کرد کە ڕۆژی سێشەممە لە سعودیە بەڕێوەچوو، ئەمەش لە ساڵی 2017 ەوە دیارترین بەشداریکردنی قەتەڕە لەو کۆبوونەوەیەدا.

لە کۆڕبەندێکدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا پەیوەندییەکانی ئەمدواییانەی نێوان دەوحە و ڕیاز لەبەرژەوەندیی ناوچەکەدایە یاخود نا، وتی " بێگومان لە بەرژەوەندی ناوچەکەدایە."

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمانی دووەم ڕۆژی شەممە لە هەمان کۆڕبەنددا وتی پێشڕەوییەکی کەم کراوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG