Accessibility links

وەزارەتی بەرگری سوریا: کاروانێکی چەکدارە کوردەکان لە شارۆچکەی مەنبەج دەکشێنەوە


وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند کاروانێکی چەکدارە کوردەکان لە شاری مەنبەج لە باکووری سوریا کشانەوە.

شوێنەکە کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر دوورە لە سنووری تورکیاوە شوێنێکی هەستیارە لە نەخشەی ململانێکانی ناو سوریادا، چونکە لە هەموو لایەکەوە نزیکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕوسیا و تورکیا و ئەمەریکاش.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەدەن تا ئێستا نزیکەی 400 چەکداری کوردی مەنبەجیان بەجێهێشتووە."

وتیشی ئەمە لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدا هاتووە کە پێی گەیشتوون و تیایدا دەبێت ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی باکووری کۆماری عەرەبی سوریا.

جێی ئاماژەیە دوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر مەنبەج دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا، یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد داوایان لە هێزەکانی حکومەتی سوریا کرد لە ناوچەکانی دەوروبەری مەنبەجدا بڵاوببنەوە.

تا ئێستا یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد یاخوود هێزەکانی سوریای دیموکرات هیچ بەیاننامەیەکیان دەرنەکردووە سەبارەت بە کشانەوە یاخوود ژمارەی ئەو چەکدارانەی کە لە مەنبەج دەمێننەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG