ئه‌و ئاگربه‌سته سێ ڕۆژه که به نێوبژێوی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان لایه‌نه به‌شداره‌کانی شەر له یه‌مه‌ن له سه‌ری ڕێکه‌وتن له یه‌ک چرکه پێش نیوه شه‌وی ئه‌مشه‌و به کاتی خۆجێی له یمه‌ن ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌مه له کاتێکدایه که تا چه‌ند کاتژمێرێک پێش ده‌ستپێکی ئاگربه‌سته‌که شه‌ر و پێکدا دانێکی توند له نێوان دو لایه‌نه‌که‌دا لە جەریان دابوو.
له یەمه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری عه‌بد رۆبه مه‌نسور هادی، سه‌رۆک کۆماری یه‌مه‌ن که له لایه‌ن هاوپه‌یمانیێکی نێونه‌ته‌وه‌ی به ڕێبه‌ری عه‌ربستانی سعودیوه پشتگری ده‌کرێن شه‌ری سه‌رهه‌ڵداوانی حووسی ده‌که‌ن که شاری سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌ن کۆنتروڵ ده‌که‌ن .
ئێسماعیل وەلەد شێخ ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات ئه‌م ئاگربه‌سته دوای کۆتایی سێ ڕۆژه‌که‌ش نوێ بکرێته‌وه و له ده‌ره‌نجامی دوو لایه‌نه‌که مل دانه‌وێنن بۆ ده‌ستپێکی خۆلێکی نوێی وتووێژه‌کانی ئاشتی که جاری پیشوو بی ده‌ستکەو‌تێکی ئه‌وتۆ کۆتایی پێ هات.
هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی له به‌یان‌نامێکدا ڕایگه‌یاندووه که پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌که ده‌بێت تا کاتێک لایه‌نی به‌رانبه‌ر واته حوسیه‌کان که ئێران لایه‌نگریان ده‌کات پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌که بن.
ئه‌نجۆمه‌نی نوێنه‌رانی یه‌مه‌ن له سه‌نعا که زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لایه‌نگری حووسیه‌کانن ڕۆژی چوارشه‌ممه به کۆی ده‌نگ پشتگری خۆی بۆ ئاگربه‌سته‌که ڕاگه‌یاند و داوای کرد هه‌ردو لایه‌نه‌که به ته‌واوی پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌که بن.
به‌ڵام له‌و ڕوه‌وه که ئه‌مه ششه‌مین که‌ره‌ته که له درێژه‌ی شه‌ڕی 19 مانگه‌ی یه‌مه‌ن ئاگربه‌ست ڕاده‌گەینرێت و دوای ماوەیێکی کورت شه‌ره‌که دیسان ده‌ست پێده‌کاته‌وه چاودێران زۆر به پابه‌ند بوونی دو لایه‌نه‌که به ئاگربه‌ست و کۆتایی هینان به‌م شه‌ره گه‌شبین نین.
عه‌بد رۆبه مه‌نسور هادی که له یمه‌ن دوور‌و که‌وتوه‌تەوە و له عه‌ربستان ده‌ژیت دوای کۆتایی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ باڵوێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی چاوه‌روان ده‌کات "دژبه‌رانی" ئاگربه‌سته‌که ژێر پێ بخه‌ن و پابه‌ندی نه‌بن.
پێشنیاری ئه‌م ئاگربه‌سته نوێیه دوای ئه‌وه هاته ئاراوه که هێرشی ئاسمانی فڕوکه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ سه‌ر بینایێک له سه‌نعا که سه‌ره‌خوشی تێدا به‌ڕێوه ده‌چوو 140 کوژراوی لێ که‌وته‌وه. عه‌ره‌بستانی سعودی دواتر ڕایگه‌یاند که زانیاری هه‌ڵه بوه هۆی ئه‌و هێرشه.
وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان ڕایگه‌یاندوه له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا تا ئێستا نزیک به 7 هه‌زار که‌س کوژراون، زیاتر له 35 زار که‌س بریندار بوون و لانی که‌م سێ ملیون که‌س ئاواره بوون.