Accessibility links

سەرچاوەیەکی حکومی: سەرۆکی یەمەن بۆ چارەسەر دەڕوات بۆ ئەمەریکا


سەرۆکی یەمەن عەبد ڕەبە مەنسور هادی

سەرچاوەیەکی حکومەتی یەمەن وتی ئامادەکاریی دەکرێت بۆ گەشتەکەی سەرۆکی یەمەن عەبد ڕەبە مەنسور هادی بۆ ئەمەریکا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی.

سەرۆکی یەمەن کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دانی پێدانراوە لە ساڵی 2011 ەوە کێشەی دڵی هەیە و چارەسەر وەردەگرێت، لەو کاتەوەی لە ساڵی 2015 دا حوثییەکانی سەر بە ئێران دەستیان گرت بەسەر سەنعای پایتەختی یەمەندا، سەرۆک هادی لە سعودیە دەژی.

دوو بەرپرسی یەمەنی بە ڕۆیتەرزیان وت هادی هەتاوەکو کۆبوونەوەکەی کۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە کۆتایی مانگی نۆدا دەبەسترێت لە ئەمەریکا دەمێنێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG