Accessibility links

کوژرانی 9 کەس لە یەمەن بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانەوە بە ڕابەرایەتی سعودیە


دانیشتوانی ناوچەکە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان وت لە ئەنجامی دوو هێرشی ئاسمانی جیادا حەوت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی شەش کەسی دیکە برینداربوون لە باکوور و ڕۆژئاوای یەمەن کە لەلایەن هاوپەیمانێتیەکەی سعودیەوە ئەنجامدراون دژی حوسییەکانی یەمەن.

هاوپەیمانێتییەکە بە ڕابەرایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 دا چووە ناو جەنگی یەمەنەوە لە هەوڵێکدا بۆ گێڕانەوەی سەرۆکی یەمەن عەبد ڕەبە مەنسور هادی بۆ سەر دەسەڵات، لەو کاتەوە هاوپەیمانێتییەکە هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر یەمەن و ئەوەش دەبێتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانێتییەکە ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج.

جێی ئاماژەیە حوسییەکان لەو کاتەوەی پیش سێ ساڵ لەمەوبەر هادییان لەسەر دەسەڵات لابردووە بەشێکی زۆری یەمەنیان خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە بە سەنعای پایتەختیشەوە. سعودیە و هاوپەیمانە سونییەکانی دەڵێن حوسییەکان لەگەڵ ئێرانی شیعەدا هاوپەیمانن و هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە.

دانیشتوانیش دەڵێن چوار هاوڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا بۆ سەر گەڕەکەکانی شاری سەعدەی باکوور کە شوێنی سەرەکی حوسییەکانە کوژراون، پێنج کەسی دیکە لە حەدیدەی ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا کوژراون.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممەش هێرشە ئاسمانییەکان بوونە هۆی کوژرانی پێنج کەسی دیکە لە باکووری وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG