Accessibility links

قەتەڕ پشتیوانی لە داواکەی ئەمەریکا دەکات بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن


قەتەڕ وتی بەجددی پێشوازی لە هەوڵەکانی ئەمەریکا دەکات لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن و گەڕانەوە بۆ دانوستانەکانی ئاشت بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگی بەردەوامیب سێ ساڵەی یەمەن.

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ وتی کاتی ئەوە هاتووە دانوستانەکانی ئاشتی دەست پێبکەنەوە، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ و وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس لەم هەفتەیەدا لێدوانی هاوشێوەیاندا.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ لە بەیاننامەیەکدا وتی داواکەی ئەمەریکا " هەنگاوێکی هاندەرە بەرەو چارەسەری سیاسیی و کۆتای هێنان بە ئازارەکانی گەلی یەمەن."

یەمەن یەکێکە لە هەژارترن وڵاتە عەرەبییەکان و ڕووبەڕووی قەیرانێکی مرۆیی گەورە بۆتەوە بەهۆی جەنگی نێوان حوثییەکانی سەر بە ئێران و هاوپەیمانێتی سەربازیی بە ڕابەرایەتی سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG