Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی لە یەمەن پێدەچێت ببێتەهۆی لەناوبردنی هەلی ئاشتی لە وڵاتەکەدا


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث

بەرپرسانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان وت قەیرانی برسێتی لە یەمەن پێدەچێت ببێتەهۆی لەناوبردنی ئەو هەلە نوێیەی کە ئەمەریکا هێناویەتیە کاراوە بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی حوسییەکانی کرد بۆ سەر مائرەبی ژێردەسەڵاتی حکومەتی یەمەن و هۆشیاریدا لەوەی " هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خاکەکان لەڕێی هێزەوە هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو هەوڵەکانی پڕۆسەی ئاشتی."

دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن ڕایگەیاند کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن ئەرکی سەرەکی دەبێت و نوێنەرێکی نوێی دیکەی بۆ یەمەن دەستنیشانکرد، هەروەها کۆتایی بە پشتیوانیەکانی ئەمەریکا هێنا بۆ ئەرکە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن.

گریفیث لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " پشتیوانیە نێودەوڵەتیەکان بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکان ڕوون و ئاشکرایە و ئەوەش هەلێکی نوێ دەڕەخسێنێت بۆ دووبارە ڕەخساندنی بوارێک بۆ چارەسەری ئاشتی."

بەڵام بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان مارک لۆکۆک هۆشیاریدا و وتی " لە ئێستادا هەلێکی گرنگ هەیە بۆ یارمەتیدانی یەمەن و ڕۆیشتن بەرەو ئاشتی هەمیشەیی، بەڵام ئەگەر برسێتی بەشێوەیەکی بەرفراوان بە یەمەندا بڵاوببێتەوە ئەوا ئەم هەلە نامێنێت و لەدەست دەچێت."

هەروەها ئاماژەشی بەوەدا پێویستمان بە کۆکردنەوەی نزیکەی 4 ملیار دۆلار هەیە لە ساڵی 2021 دا تاوەکو پشتیوانی لە ئەرکە مرۆییەکان بکەین.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت قەیرانی یەمەن گەورەترین قەیرانی مرۆییە لە جیهاندا، لەکاتێکدا لە سەدا 80 ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێویستیان بە یارمەتیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG