Accessibility links

حکومەتی یەمەن پشتیوانی لە کوژرانی سولەیمانی دەکات


حکومەتی یەمەن کە سعودیە پشتیوانی لێدەکات وتی کوژرانی سەرکردەی دیاری ئێران قاسم سولەیمانی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانی ناوچەکە.

وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی یەمەن موعەمەر ئیریانی وتی حکومەتی یەمەن کوژرانی سولەیمانی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت بەرەو کۆتای هێنان بە ململانێکانی ناوچەکە. ئەمەش دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکادا لە بە‌غداد کوژرا.

ئیریانی وتی " هەڵوێستی میلیشیا حوثیەکان هەڵوێستی یەمەن و یەمەنیەکان نیە تەنانەت لەو شوێنانەشدا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندان، گەلی یەمەن دژی پڕۆەی ئێرانییە و کوژرانی سولەیمانی بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانن بۆ کۆتای هینان بە جەنگ و ململانێکان و خستنەوەی ئاشتی و سەقامگیری لەم وڵاتانەدا کە شایستەی ئەوەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG