Accessibility links

ئیماڕات: هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە ئامادەیە هێز بەکاربهێنێت بۆ پشیوانیکردن لە ڕێکەوتنی ئاشتی لە حودەیدە


وەزیری دەرەوەی ئیماڕات ئەنوەر قەرقاش وتی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە ئامادەیە بەشێوەیەکی ورد هێز بەکاربهێنێت تاوەکو حوثییەکانی یەمەن ناچار بکات بەپێی ڕێکەوتنی ئاشتی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری حودەیدەی یەمەن بکشێنەوە.

قەرقاش وتی هاوپەیمانێتی ڕۆژی چوارشەممە 10 بنکەی مەشقی سەربازیی حوثییەکانی لە دەرەوەی شاری حودەیدە بۆردومان کردووە.

وتیشی " هاوپەیمانێتی ئامادەیە هێزێکی ورد بەکاربهێنێت تاوەکو حوثییەکان ناچار بکات پابەند بن بە ڕێکەوتنەکەی ستۆکهۆڵمەوە."

جێی ئاماژەیە هەردوولایەنەکانی جەنگی یەمەن لە ماوەی ڕابردوودا لە سوید بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریان لە دانوستانەکانی ئاشتی یەمەندا کرد و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی شەڕ بوەستێنن لە شاری حودەیدەی یەمەن کە لەژێر دەسەڵاتی حوثییەکاندایە و هەموو هێزەکان لەو شارەدا بکشێنەوە و متمانە لەنێوانیاندا دروست بکەن تاوەکو بتوانن بگەن بە ڕێکەوتنێکی سیاسیی فراوانتر کە کۆتایی بە جەنگی ناوخۆی یەمەن بهێنێت بەڵام تاوەکو ئێستا هێزەکانی حوثییەکان لە شارەکە نەکشاونەتەوە و ئەمەش بەربەستێکە لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەدا و نەتەوە یەکگرتووەکانی نیگەران کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG