فه‌رمانداری پێشووی شاری عه‌ده‌ن له‌یه‌مه‌ن، ئیدارووس ئه‌لزوبه‌یدی ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ی له باشووری یه‌مه‌ن جیابوونه‌وه‌ی دامه‌زراند، دره‌نگانێکی دوێنێ ڕایگه‌یاند به‌م نزیکانه ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌ێنێت.
ئیدارووس که تا مانگی 4ی ڕابردوو فه‌رمانداری شاری عه‌ده‌ن بوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆک عه‌بد ڕه‌به مه‌نسووه هادیه‌وه له‌سه‌ر کار لابرا. له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی ناوخۆدا گوتیشی "ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ژێر سه‌رکردایه‌تی خۆی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی یادکرنده‌وه‌ی 54 ساڵ ڕاپه‌رینی دژ به ئینگلیزه‌کان له‌ساڵی 1963دا بڕیارێکی گرنگ بڵاو ده‌کرێته‌وه".
زوبه‌یدی له 11ی مانگی 5ی ڕابردوودا درووستبوونی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌ی ڕاگه‌یاند، گه‌وره که‌سایه‌تی خێڵ و سه‌ربازی و سیاسی له‌خۆگرتوه.
ئه‌نجومه‌نه‌که بۆ جیابوونه‌وه‌ی باشووری یه‌مه‌ن هه‌وڵ ده‌دات و به هیوایه ڕابه‌رایه‌تیه‌کی سیاسی له‌ژێر سه‌رۆکایه‌تی زوبه‌یدیدا نوێنه‌رایه‌تی باشور بکات وبه‌ڕێوه‌ی به‌رێت. هه‌نگاو بۆ ڕێفراندۆم په‌شێوی زیاتر ده‌خاته نێو ئه‌و وڵاته که‌م داهاته‌دا. حکومه‌تیش که له‌نێوده‌وڵه‌تیدا دانیپێدانراوه ناچار ده‌کات له‌عه‌ده‌ن بمێنێته‌وه، به‌وپێیه‌ی یاخیبوانی حوسی کۆنترۆڵی سه‌نعای پایته‌خت ده‌که‌ن.