Accessibility links

بەردەوامبوونی پڕۆسەی گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە یەمەن


گەورەترین پڕۆسەی گۆڕینەوەی زیندانیەکانی شەڕی شەش ساڵەی یەمەن ڕۆژی هەینی بەردەوام بوو، ئەمەش وەکو هیوایەک سەیر دەکرێت بۆ کۆتای هاتنی ململانێکان کە بوونەتە هۆی کوژرانی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی و خستنەوەی خراپترین قەیرانی مرۆیی لە وڵاتەکەدا.

وتەبێژی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە یەمەن یارا خواگا وتی " فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سەنعا و بەرەو عەدەن بەڕێکەوتووە و فڕۆکەیەکی دیکەش لە عەدەنەوە بەرەو سەنعا بەڕێکەوتووە."

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە تویتێکدا وتی " ئازادکردنی زیندانییەکان و گواستنەوەیان هێشتا بەردەوامە."

بەپێی لیژنەکە " ئەو فڕۆکەیەی کە لە سەنعاوە بەرەو عەدەن بەڕێکەوتووە 76 زیندانی تێدایە، لەبەرامبەریشدا ئەو فڕۆکەیەی کە لە عەدەنەوە بەرەو سەنعا دەڕوات 101 زیندانی تێدایە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG