Accessibility links

لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری مەئرەبی یەمەندا 70 کەس کوژران


دوو بەرپرسی سەربازی ئاماژەیان بەوەدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن و حوسییەکاندا لە شاری مەئرەبی باکووری یەمەن 70 کەس کوژراون، ئەمە لەکاتێکدا حوسییەکان هێرشەکانیان زیادکردووە تاوەکو پێشڕەوی بکەن بەرەو کۆتا شوێنی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە باکووری وڵاتەکەدا.

دوو بەرپرسەکە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسیان وت شەڕەکە لە سێ بەرەوە دەکرێت و حوسییەکان بەرەو ناوچەکانی کەسارە و مەشجەعی باکووری ڕۆژئاوای شاری مەئرەب پێشڕەوییان کردووە، بەڵام نەیانتوانیوە بەرەو ناوچەکانی جەبەل موڕادی باشوور پێشڕەوی بکەن.

ئاماژەشیان بەوەدا 26 کەس لە هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن و 44 چەکداری حوسییەکان کوژراون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG