Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتی یەمەن و حوثییەکان دەکات دانوستاندنی ئاشتی ئەنجام بدەن


وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی داوا لە حکومەتی یەمەن و حوثییەکان دەکەین کە زۆربەی باکووری وڵاتەکەیان لەژێر دەستدایە دانوستاندنی ئاشتی ئەنجام بدەن لە جنێڤ لە شەشی مانگی نۆدا.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیت هەوڵدەدات گفتوگۆ بکات بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سێ ساڵەی یەمەن کە بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 10 هەزار کەس و وڵاتەکەی بردۆتە بەر لێواری برسێتییەوە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەلیساندرا ڤیلۆچی لە جنێڤ وتی " دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە کە ئۆفیسی نوێنەری تایبەت بانگهێشتی حکومەتی یەمەن و حوثییەکانی کردووە بۆ دانوستاندنی ئاشتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG