حوسییه‌کان که حکومه‌تی ئیران پشتیوانیان لێده‌کات یه‌کشه‌مه گوتیان شه‌ش شوێنی هه‌ستیار و گه‌لێک گرنگ له عه‌ڕه‌بستانی سعودی و سێ له میرنشینه‌کانی عه‌ڕه‌بی له لیستی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌شکری دان که هێرشیان بکرێته سه‌ر، و ده‌لێن هه‌روا ئاماده‌ی شه‌ڕن سه‌ره‌رای وتووێژه‌کانی نافه‌رمی که سه‌رباره‌ت به ته‌قه‌وه‌ستاندن له یه‌مه‌ن له ئارادایه.
حوسییه‌کان به‌رده‌وام گوتوویانه ئه‌وان چه‌ندین ئامانجیان له عه‌ره‌بستان و میرنشینه‌کان له به‌رچاون هیرشیان بکه‌نه سه‌ر و چه‌ندین هێرشی موشه‌کی و فرۆکه‌ی بێ فرۆکه‌وانیان بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی مه‌ده‌نی و پاڵاوگه‌ی نه‌وت له سعودیا، و له پێته‌خت دا ئه‌نجام داون.
به‌ڵام له مانگی سێپتا‌مبر حوسییه‌کان گوتیان ئه‌وان هێرش به موشه‌کان و فرۆکه‌کانی بێفڕۆکه‌وان بۆ سه‌ر سعودی راده‌گرن ئه‌گه‌ر نه‌یارانی یه‌مه‌ن هێرش نه‌که‌ن. له ئه‌و کاته‌وه، سعودی وتووێژی نافه‌رمی له گه‌ڵ حوسییه‌کان له سه‌ر ئاگربه‌ست خێراکردووه.
میرنشینه‌کانی عه‌ڕه‌بی لایه‌نێکی سه‌ره‌کی له هاوبه‌ندی به پێشه‌کی سعودییه که له مارسی 2015 خۆی تێکه‌ڵ به کاری یه‌مه‌ن کرد بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سه‌رۆکی وڵات عه‌بد ڕابوو مه‌نسوو هادی بێنێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات دوای ئه‌وه‌ی له دره‌نگانی 2014 له لایه‌ن حوسیه‌کانه‌وه وه‌لانرا. له مانگی جولای میرنشینه‌کانی عه‌ڕه‌ب گوتی سه‌ربازانی له یه‌مه‌ن ده‌کشێنیته‌وه، به‌ڵام وه‌ک به‌شێک له هاوبه‌ندی هه‌ر ماونه‌ته‌وه.
حوسییه‌کان ئیدعایان کرد که هیرشی 14ی سێپتا‌مبر بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئارامکۆ ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا و زلهێزانی ئه‌ورووپایی و سعودی لۆمه ده‌خه‌نه سه‌ر ئێران.