کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن هێزه‌کانی به پێشه‌نگی عه‌ڕه‌بستانی سعودی چوونه نێو حوده‌یده، که شاری به‌نده‌ری سه‌ره‌کی وڵاته.
ئافیسی میدیای له‌شکری یه‌مه‌ن گوتی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی عه‌ڕه‌ب له چواره‌مین ڕۆژی هه‌وڵدان بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری حوده‌دیده له چنگ سه‌رهه‌ڵداوانی شیعه رۆژی شه‌مه توانیان بگه‌نه ئه‌و شاره.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شکری به ڕۆیتێرزی گوت، "هه‌ندێک کاتمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ری بکه‌ن چه‌کدار، مین و ته‌قینه‌وه له نێو خانووبه‌ره‌کاندا نین."
حوده‌یده شوێنێکی گرنگ و ستراتژیکه له به‌ر ئه‌وه‌ی خاڵی چوونه ژوور بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و له نێویان دا خوارده‌مه‌نییه، ئه‌ویش له ده‌مێکدا که یه‌مه‌ن تووشی ئه‌وپه‌ڕی برسیه‌تی بووه.
ڕێکخراوی چاودێری به سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ینی گوتی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ده‌وێت به هه‌موو لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ بڵێت رووبه‌رووی گه‌مارۆ ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر ناردنی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی بۆ خه‌ڵک به‌ربه‌ست بکه‌ن.
سارا ویتسان له ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ گوتی، "هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانی حوسی، که ئێستا بۆ حوده‌یده شه‌ڕ ده‌که‌ن، به گوێره‌ی یاسای شه‌ر ئه‌وان کارنامه‌ی زۆر خراپیان هه‌یه."
کریستۆفێر مزه‌مبه که وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی په‌ناخوازانی نۆڕوێژییه گوتی، " له ده‌مێکدا هێرشه‌کانی ئاسمانی توندتر و هێڵه‌کانی شه‌ڕ له شاره‌که نزیک ده‌بنه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی جیدیش بۆ سه‌ر مه‌ده‌نێکان له حوده‌یده‌دا هه‌یه."
پێنج شه‌مه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای له لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ له یه‌مه‌ن کرد که شاری حوده‌یده به کراوه‌یی بهێڵنه‌وه له ده‌مێکدا کاری مرۆڤایه‌تی ده‌کرێت بۆ‌ئ ئه‌وه‌ی کۆمه‌گی گه‌لێک گرنگ بۆ 600،000 که‌سی نێو شاره‌که بنێردرێت.