Accessibility links

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن داوا لە لایەنەکانی جەنگی یەمەن دەکات دان بەخۆیاندا بگرن


مارتن گریفیث

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث نیگەرانی خۆی دەربڕی لە زیادبوونی گرژییەکان لە یەمەن و داوای لەلایەنەکانی جەنگی یەمەن کرد دان بەخۆیاندا بگرن.

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سعودیە و حوثییەکان، لە ماوەی ڕابردوودا حوثییەکانی یەمەن فڕۆکەی کۆنتڕۆڵیان بەکارهێنا لە هێرشێکدا بۆ سەر مانۆڕێکی سەربازیی سوپای یەمەن لە پارێزگای لەحج کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک.

گریفیث وتی داوا لە لایەنەکانی جەنگی یەمەن دەکەم کار بکەن لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنەدا کە لە دانوستانەکانی ئاشتی یەمەن لە سوید پێی گەیشتوون و کاربکەن بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی یەمەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG