Accessibility links

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن داوا لە لایەنەکان دەکات لە حودەیدە بکشێنەوە


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث داوای لە لایەنەکانی جەنگی یەمەن کرد پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی کشانەوەی هێزەکان لە بەندەری حودەیدە، هەروەها ڕێکخراوەکانی یارمەتی نێودەوڵەتی دەڵێن ڕەوشی هەزاران کەس کە توشی برسێتی بوون زۆر بەخێرایی خراپتر دەبێت.

گریفیث دانی بەوەدانا کە دواکەوتنێک هەیە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هەردوولایەنی جەنگی یەمەن لە شاری حودەیدە، ئەمەش لەکاتێکدایە وڵاتەکە ڕووبەڕووی برسێتی بۆتەوە.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەڵێن خەڵکی یەمەن ڕووبەڕووی قورسایی بوونەتەوە لە خۆراک پێدان بە منداڵەکانیان لەکاتێکدا قەیرانە مرۆییەکان زیاتر دەبن.

جێی ئاماژەیە شاری حودەیدەلەژێر دەسەڵاتی حوثییەکاندایە و خاڵی سەرەکی گەیشتنی زۆربەی کەلوپەلە بازرگانییەکان و یارمەتییەکانە بۆ یەمەن.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە دەوروبەری شارەکە کۆبوونەتەوە و هەردوولا ناکۆکن لەسەر ئەوەی کێ دەبێت کۆنتڕۆڵی شارەکە و بەندەرەکە بکات دوای کشانەوەی هێزەکانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG