کاربەدەستانی یەمەن دەڵێن شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و سەرهەڵداوە شیعەکاندا روویداوەو دەرئەنجام بە لای کەمەوە 28 کەس کوژراون.
هێزەکانی حکومەت بە پشتیوانی فرۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانانهی کە بە رابەرایەتی عەرەبستانی سعودییەیە لەم چەند هەفتەی پێشوودا بە درێژایی ناوچەکانی کهناری رۆژئاوای وڵاتەکە پێشڕەویان کردووە بەرەو شەڕکردن دژی سەرهەڵداوەکان کە بە حوسییەکان ناودێردەکرێن.
کاربەدەستان دەشڵێن سەرهەڵداوەکان 18 چەکداریان لەهێزەکانی سەر بە حکومەت کوشتوون و 30 چەکداریش بریندار بوون. له ئهنجامی ئهو هێرشه بۆ سەر ئەلفەزا، بەلای کهم 10 سەرهەڵداویش لەهێرشەکەی رۆژی هەینیدا کوژراون.
هەر لە سەروەختی بەرپابوونی شەڕ لەنێوان ئەو سەرهەڵداوانەی کە ئێران پشتیوانیان لێدەکات و ههروهها هێزەکانی حکومەت کە هاوپهیمانهتی بە رێبەرایەتی عەرەبستانی سعودی پشتیوانی دهکات واتە لەمانگی 3 ی 2015 ەوە پتر لە 10 هەزار کەس کوژراون، هاوکات حوسییەکان زوربەی هەرە زۆری ناوچە باکورییەکانی یەمەنیان کۆنترۆڵکردووە کە پایتەختی وڵاتەکەش سەنعاشیان کۆنترۆڵکردووە.