Accessibility links

خاچی سوور: 2.5 ملیۆن یەمەنی ئاوی پاکیان نیە


لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕایگەیاند هەردوو شاری سەنعا و بەیزا‌ء چوونە لیستی ئەو شارانەی یەمەنەوە کە ئاوی پاکیان نیە بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی پاککەرەوەی ئاو، ئەمەش لەنێوەندی ئەو گەمارۆدانەدا کە هاوپەیمانێتی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە سەپاندوویەتی بەسەر یەمەندا.

وتەبێژی خاچی سوور یۆلاندا جاکمیە وتی نزیکەی 2.5 ملیۆن هاوڵاتی یەمەنی ئێستا ئاوی پاکیان پێناگات لە شارە قەرەباڵغەکاندا کە ئەوەش ئەو هاوڵاتیانەی خستۆتە بەردەم مەترسیی توشبوون بەو نەخۆشیانەوە کە لەڕێی ئاوەوە دەگوازرێنەوە.

وتیشی " ڕێکخراوەکانی ئاو و تەندروستی لە زومار و عومران ئێستا تەنها نیوەی ئەو ئاوەی کە پێویستە دابین دەکەن."

خاچی سوور ڕۆژی هەینی وتیشی سێ شاری یەمەن سەعدە و تەعز و حەدیدە ئاوی پاکیان بۆ ناچێت بەهۆی گەمارۆدانەکەوە کە خەرجی بەنزینی پێویست بۆ وێستگەکانی پاککەرەوە و تەندروستی بڕیوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG