سه‌دان کارمه‌ندی مرۆڤایه‌تی سه‌ر به 50 ئاژانسی جیهانی له یه‌مه‌ن گیریان کردوه یان ناتوانن بچنه نێو وڵات دوای ئه‌وه‌ی هاوبه‌ندی به پێشه‌نگی سعودی ڕیگاکانی ئاسمانی، خاک و به‌نده‌ره‌کانی ده‌ریایی داخست، وه‌ک گوته‌بێژیک چوارشه‌مه گوتی.
ئه‌حمه‌د لاسوید، کاربه‌ده‌ستێکی میدیابۆ ڕێکخستنی کاره‌کانی مرۆڤایه‌تی له ئافیسی یوئێن له سه‌نعا به ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێسی گوت که سه‌رجه‌م 32 په‌رواز له وه‌تا 6ی مانگی نوامبره‌وه پووچه‌ل کرانه‌وه، کاتێک هاوبه‌ندیه‌که ده‌ستوری دا گه‌مارۆخستنه سه‌ر یه‌مه‌ن توندتر بکه‌ن.
ئه‌و گوتی ئه‌و کارمه‌ندانه له جیبوتی و عه‌مان چاوه‌ڕووانی گه‌ڕانه‌وه بۆ باکووری یه‌مه‌نن. نزیکه‌ی 310 مسافری تر له سنعا و ئێستگه‌کانی تر له باکووری یه‌مه‌ن گیریان خواردوه و چاوه‌ڕوانی به جێ هێشتنی ئه‌و وڵاته‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی" گه‌مارۆی سه‌پێنراو به سه‌ر په‌ڕوازه‌کانی مرۆڤایه‌تی به‌توندی به‌ربه‌ستی بۆ کرداره‌کانی مرۆڤایه‌تی درووست کردوه و پێشی دابین کردنی کۆمه‌گی پێویست بۆ ملیۆنها که‌س ده‌کرێت که بۆ زیندوومانه‌وه‌یان پشتیان پێ به‌ستووه.
بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 ساله، هێرشه‌کانی ئاسمانی و سه‌ر زه‌وی بۆته هۆی کۆژرانی 10،000 که‌س و 3 ملیۆن ئاواره و ناوه‌نده‌کانی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌کی له ناوچوون. گرووپه‌کانی یارمه‌تیده‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن قه‌یرانه‌کانی مرۆڤایه‌تی له یه‌مه‌ن له هه‌ر دۆخی خراپی خۆی دایه له ده‌مێکدا ملیۆنها که‌س تووشی ویشکه‌ساڵی بوونه.