به هۆی هێرشکی موشه‌کی و فرۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان که سه‌رهه‌ڵداوانی حوسی تاوانبار ده‌کرێن، زیاتر له 80 سه‌ربازی یه‌مه‌نی کوژراو و ژماره‌یه‌کی زۆریشی له ناوه‌ندی یه‌مه‌ن بریندار بووه، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی پزشکی و له‌شکری یه‌کشه‌مه گوتیان.
حوسییه‌کان له ماوه‌ی نوێژی ئێواره‌ی شه‌مه هێرشیان کرده سه‌ر که‌مپێکی له‌شکری له هه‌ریمی مه‌حرب که 170 کیلومتری له خۆرهه‌ڵاتی پیته‌ختی وڵات، سه‌نعا هه‌ڵکه‌وتووه، وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی له‌شکری به ئاژانسی فڕانس پرێس یان گوت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شکری له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌عرب، که نه‌خۆش و برینداره‌کانیان بۆ ئه‌و شوێنه ڕاگوێزتوون، گوتی که 83 سه‌رباز کورژاو و 148 یش له هێرشه‌که‌دا برینداربوونه.
ژماره‌ی کورژاوه‌کان له شه‌ری یه‌مه‌ن گه‌لێک جاران درووست نیه، به‌ڵام ژماره‌ی زۆری کوژراوان له مه‌عرب نیشانی هه‌ره هیرشی خۆیناوییه، له وه‌تا شه‌ر له 2014ه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و هێرشه‌ی به فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان و به موشه‌ک رۆژێک دوای ئه‌وه دیت که هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌ستیان به کردارێکی گه‌وره بۆ سه‌ر حوسییه‌کان له هه‌ریمه نه‌عم، له باکووری سه‌نعا کرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شکری وه‌ک ئاژانسی سه‌با باسی کرد شه‌ر له نه‌عم یه‌کشه‌مه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه گوتی، "ده‌یان ملیتانی حوسی کوژرا و بریندار بوونه."
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕابوو مه‌نسوور هادی ئه‌و هیرشه "ترسنۆک و تێرۆریستانه"ی بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌که مه‌حکوم کرد، وه‌ک سه‌با ڕاپۆرتی کرد.
هه‌روه‌ها گوتی،"کرداره دزێوه‌کانی ملیتانی حوسی به بێ گومان پشتڕاستی ده‌کات که خوازیاری گه‌یشتن به ئاشتی نین، چونکه بێجگه له مه‌رگ و ویرانی هیچی تر نازانن و بۆته که‌ره‌سه‌یه‌کی بێ نرخی ئێران له هه‌ریمه‌که‌دا."
حوسییه‌کان تا ئێستاهیچ به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هیرشه‌یان وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و ژماره‌ی کوژراوانیشی ڕانه‌گه‌یاندووه.