Accessibility links

ئەلقاعیدە لە ئالۆزی نێو یەمەن کەڵک وەردەگرێت

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی ده‌سه‌ڵاتی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند شەمە له‌باشووری وڵات له‌ئاکامی هێرشێکی ئاسمانیی فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وان کە وێدەچێت هی ئه‌مریکا بێت، 7 چه‌کداری ڕێکخراوی ئه‌لقاعده‌ کوژراون.

به‌رپرسه‌که‌ به‌ئاژانسی فرانس پرێسی گوتوه‌، "هێرشه‌ ئاسمانیه‌که له‌ نیوه‌ی شه‌و،‌‌ بۆ سەر ئۆتۆمۆبێلێک هەڵگری 7ئه‌ندامی ئه‌لقاعده‌ له‌ڕێگایه‌ک له‌ ناوچه‌ی (سه‌عده‌) له‌ پارێزگای (شه‌بوه‌) له‌باشوور بوە.

ڕوونیشکرده‌و هه‌ر 7 سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌که‌ چه‌کداری ئه‌لقاعده‌ بوون و کوژراون.

له‌وه‌تای 20 ساڵی ڕابردوو چه‌کدارانی ئه‌ڵقاعده‌ له‌یه‌مه‌ن بوونیان هه‌یه‌، له‌ئاکامی جه‌نگی نێوان حکومه‌ت و حوسیه‌کاندا هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی له‌باشووری وڵات له‌‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا ئه‌لقاعده‌ دۆخه‌که‌یان بۆ پته‌وکردنی پێگه‌یان به‌کارهێناوه‌.

له‌وه‌تای سه‌رۆک دانۆڵد ترامپ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا ده‌کات هێرشه‌کان دژ به‌ڕێکخراوی ئه‌لقاعده‌ چڕتربوونه‌ته‌وه‌‌.

XS
SM
MD
LG