Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان : شەڕ و هێرشە ئاسمانییەکانی سەر یەمەن بۆتە هۆی گەمارۆدانی هاوڵاتیان و وەستاندنی یارمەتییەکان


نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا شەڕ و هێرشە ئاسمانییەکانی ناو سەنعای پایتەختی یەمەن چڕتر بوونەتەوە و بوونەتە هۆی داخستنی ڕێگەکان و تانکەکان لە زۆربەی شەقامەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ڕاگیرانی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان و سوتەمەنی و پێداویستییەکانی دیکەی ئاوی پاک بۆ ناو یەمەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەندێک لە توندوتیژترین پێکدادانەکان لە دەوروبەری ناوچەی سیاسیی نزیک کۆمەڵگەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕوویداوە لەکاتێکدا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا بۆ گەیاندنی یارمەتییەکان وەستێنراوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " ڕەوشە خراپەکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان کە وەستێنراون. ئەم خزمەتگوزاریانە لەماوەی گەمارۆدانەکەدا زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە."

وتیشی شەڕ و پێکدادانەکان گەیشتۆتە پارێزگاکانی دیکەشەوە لەوانە پارێزگای حجە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG