دانیشتوانی ناوچەکە وتیان ئوتومبێلێکی بۆمبرێژکراو لەبەردەم بینای وەزارەتی دارایی یەمەن لە شاری عەدەن لە باشووری وڵاتەکە تەقیوەتەوە و کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.
دانیشتیوانی ناوچەکە وتیشیان تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە کە ناوچەی خەوری عەدەنی هەژاندووە.
وتیشیان تەقینەوەکە زیانی بە بیناکە گەیاندووە کە لە شەش قات پێکهاتووە و ئاماژەشیان بە هێزی تەقینەوەکە داوە کە پەنجەرەی ماڵەکانی تەنیشت بیناکەی شکاندووە.
دانیشتیوانی ناوچەکە بینیویانە ئوتومبێلەکانی فریاکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ڕۆیشتوون و گوێیان لە دەنگی تەقەش بووە.
بەرپرسێک لە نەخۆشخانەی کۆماری سەرەکی لە شارەکە کە حکومەت بەڕێوەی دەبات وتی دوو کەس هێنراون بۆ نەخۆشخانە و گیانیان لەدەستداوە و سیانی دیکەش لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان.
دەزگای هەواڵی ئەعماقی سەر بە داعش ڕایگەیاند ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی بۆمبە چێنراوەکەی شاری عەدەن ڕادەگەیەنێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز