Accessibility links

سەرۆکی چین بە سەرۆک ترامپ دەڵێت وڵاتەکەی ئەوەی لە توانایدایە دەیکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و هاوتا چینیەکان شی جین پینگ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتیان کرد، لەوانەش ڕێکەوتنی بازرگانی نێوانیان و ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وتەبێژی کۆشکی سپی وتی شی جەختی کردۆتەوە وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ڕێکەوتنە بازرگانیەکەی نێوان چین و ئەمەریکاوە، هەروەها جەختی لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان و هاریکارییەکانی نێوانیانی کردۆتەوە.

سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆناش، سەرۆکی چین شی جین پینگ بە سەرۆک ترامپی ڕاگەیاند وڵاتەکەی ئەوەی لە توانایدا بووە کردوویەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە و لەناوبردنی.

هەروەها وتیشی چین تەواو متمانەی بە خۆی هەیە کە دەتوانێت ئەم نەخۆشیە لەناوببات و گەشەی ئابووری وڵاتەکەی نەگۆڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG