به پێی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران، باڵی لایه‌نگرانی ڕابه‌ری باڵای ئه‌و وڵاته ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له پـێشـه‌نگدان و پشتیوانانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد شکستیان هێناوه.
سه‌رۆکی پارتی ئازادی و دیموکراسی کوردستان قادری خه‌نده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت هیچ جیاوازی له نێوان باڵی خامه‌نه‌ئی و باڵی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد دا نیه و هه‌ردوو باڵ بۆ یه‌ک ئه‌نجام تێده‌کۆشن که ئه‌ویش پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسڵامی ئێرانه.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، به‌ڕیز خه‌نده‌ڕه‌ش هه‌ڵبژاردنی رۆژی ئه‌ینی رابردوو به شانۆگه‌ری ناو ده‌بات و ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی هه‌ر کام له ده‌سته‌کان هیچ کاریگه‌ریێکی نابێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی جمهوری ئیسلامی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن.