له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه خوێندن له قوتابخانه‌کانی تورکیا ده‌سـتیپـێـکردووه، وه‌لێ له ناوچه کوردیـیه‌کان بزوتنه‌وه‌ی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی کوردی (ته‌زه‌په) داوای بایکۆتکردنی خوێندنی کردووه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی زمانی کوردی له ده‌سـتوری تورکیادا دانی پـیادا نه‌نراوه.
خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت قوتابخانه‌کانی دیاربه‌کر نیمچه چۆڵبوون، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا هه‌مووی بایکۆتی کردووه یان به‌هۆی سه‌ره‌تای سـاڵه‌وه بووه. ده‌شڵێت قوتابخانه‌کان ناوی ئه‌و خوێندکارانه‌یان نووسیوه که نه‌چوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک به بڵندگۆی ئۆتۆمبیله‌کانی پـۆلیس داوایان له خه‌ڵـکی کردووه منداڵه‌کانیان بۆ قوتابخانه‌کان بنێرنه‌وه. له شـاری سێرتیش 3 که‌س که داوایان له خه‌ڵک کردووه منداڵه‌کانیان نه‌نێرنه‌وه ده‌سـتگیرکراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:15 خوله‌كه.