Accessibility links

گەورەترین درەختی جیهان لە پشکنینی تەندروستیدا دەردەچێت


لە بەرزایی تارای هەمیشە سەوزی جەنەڕاڵ شێرمان کە گەورەترین درەختی جیهانە، توێژەران بەدوای بەڵگەی مەترسییەکی نوێدا دەگەڕان بۆ سەر سێکویا زەبەلاحەکان، کە ئەویش قالۆنچکەی توێکڵی درەختە.

ئەو کەسانەی کە بەسەر درەختە تەمەن 2,200 ساڵەکەدا سەرکەوتبوون، ڕۆژی سێشەممە بە هەواڵی خۆشەوە هاتنە خوارەوە.

ئەنتۆنی ئامبرۆسی بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمەڵکەی دارستانی کۆن کە سەرکردایەتی پشکنینەکەی کرد وتی " درەختی جەنەڕاڵ شێرمان ئێستا باشە. وادیارە کە درەختێکی زۆر تەندروستە و لە توانایدا هەیە ڕووبەڕووی هەر هێرشێکی قالۆنچکە ببێتەوە."

ئەوە یەکەمین جار بوو توێژەرەوەکان پشکنینییان بۆ درەختە 85 مەترییەکە کرد، کە گەشتیاران لە سەرانسەری جیهانەوە ڕادەکێشێت بۆ پارکی نیشتیمانی سێکویا.

سێکویا زەبەلاحەکان، کە گەورەترین زیندەوەرەکانی سەر ڕووی زەوین، ماوەی هەزاران ساڵە لە زنجیرە چیای سیێرا نیڤادای ڕۆژئاوای کالیفۆرنیا ماونەتەوە، ئەو شوێنەش تەنها شوێنە کە ئەم جۆری درەختە تێیدا ڕەسەنە.

بەڵام لە کاتێکدا کە کەش و هەوا تا دێت گەرمتر و وشکتر دەبێت، سێکویا زەبەلاحەکان کە پێشتر باوەڕوابوو لە ناوناچن، ئێستا لە ژێر مەترسی گەرمیی و وشکیی و ئاگرکەوتنەوەی کێوی تونددان.

بەپێی بەرپرسانی پارکەکە، لە ساڵی 2020 و 2021 دا، ئاگرکەوتنەوە کێویییەکان بوونە هۆی لە ناوچوونی نزیکەی لە سەدا 20 ی 75,000 درەختە سێکویا پێگەیشتووەکانی جیهان.

بێن بۆڵمی بەڕێوبەری بریکارێتی و نۆژەنکردنەوە لە دەستەی Save the Redwoods دەڵێت " گەورەترین مەترسی بۆ سێکویا زەبەلاحەکان ئاگرکەوتنەوە کێوییەکانە کە بەهۆی کەش و هەواوە دروست دەبن. بەڵام بە دڵنیاییەوە نامانەوێت لە ناکاو مەترسییەکی نوێ زیانمان پێبگەیەنێت، کە ئەوەش ئەم قالۆنچکانەیە کە ئێستا توێژینەوەیان لەسەر دەکەین."

بەڵام تویژەرەوان زیاتر نیگەران بوون لەسەر قالۆنچکەکانی توێکڵی درەخت، کە لە ڕابردوودا ئەوەندە هەڕەشەیەکی مەترسیدار نەبووە لەسەر درەختەکان.

قالۆنچکەکان ڕەسەنن لە کالیفۆرنیا و هەزاران ساڵە لەگەڵ سێکویاکاندا پێکەوە ژیاون. بەڵام لەمدواییانەدا توانیویانە درەختەکان بکوژن. زانایان دەڵێن لەمدواییانەدا بۆیان دەرکەوتووە کە نزیکەی 40 درەختی سێکویا بەهۆی گەرای قالۆنچکەکانەوە لە ناوچوون، زۆربەیان لە ناو پارکە نیشتیمانییەکەدا بوون.

ئامبرۆس وتی " هەندێک لەو درەختانە تۆمار دەکەین کە لە ڕاستیدا بەهۆی جۆرێک لە وشکیی و ئاگرەوە دەمرن کە ئەوەندە لاوازییان کردوون کە نەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن دژی هێرشی قالۆنچکەکان."

قالۆنچکەکان لە تاراوە هێرش دەکەنە سەر درەختەکان، دواتر دەچن بەرەو لقەکان و قەدەکەی و دواتر بۆ خوارەوە. ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەوا ئەو قالۆنچکە بچووکە دەتوانێت لە ماوەی شەش مانگدا درەختێک بکوژێت.

لەبەر ئەوەیە کە بەرپرسانی پارکەکە ڕێگەیاندا ئامبرۆس و هاوەڵەکانی بچنە سەر درەختی جەنەڕاڵ شێرمان. پشکنینییان بۆ تەندروستی درەختەکە کرد لە کاتێکدا کە ڕۆژنامەنووسان و میوانەکان سەیرییان دەکردن بە سەر درەختەکەدا سەردەکەوتن. پشکنینییان بۆ لقەکان و قەدەکەی کرد، بۆ کونی بچووک دەگەڕان کە ئاماژەیە بۆ هەبوونی چالاکی قالۆنچکەکان.

بەڵام ئەوە ناکرێت بەسەر هەموو درەختەکانی سێکویادا سەربکەویت و ڕاستەوخۆ تاراکەیان بپشکنیت. لەبەرئەوەیە کە توێژەران فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئامێرە هەستیارەکانەوە تاقی دەکەنەوە بە یارمەتی وێنەی مانگە دەستکردەکان بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا دەتوانرێت ئەوە بەکاربهێندرێت بۆ دەستنیشانکردنی گەرای قالۆنچکەکان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە ناو دارستانەکاندا یاخود نا.

پشکنینە تەندروستیییەکەی ڕۆژی سێشەممەی جەنەڕاڵ شێرمان لەلایەن هاوپەیمانی خاکەکانی سێکویا زەبەلاحەکان و گروپێک لە دەزگا حکومییەکان و هۆزە ڕەسەنەکان و گروپەکانی ژینگەوە ڕێکخرابوو. هیوادارن بتوانن پڕۆگرامێکی چاودێری تەندروستی بۆ درەختە گەورەکان دابمەزرێنن.

بەرپرسان دەڵێن ئەگەر گەرای قالۆنچکە بدۆزنەوە، ئەوا دەکرێت هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان بدەنەوە لە ڕێی ئاو پێدا کردنییان یاخود لێکردنەوەی لقەکان یان بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا قالۆنچکەی توێکڵی درەخت دارستانەکانی درەختەکانی سنەوبەری لە سەرانسەری ڕۆژئاوای ئەمەریکادا لە ناوبردووە، بەڵام پێشتر مەترسی نەبوون لەسەر سێکویا زەبەلاحەکان، کە دەتوانن 3000 ساڵ بژین.

کلەی جۆردنی سەرپەرشتیار لە پارکە نیشتیمانییەکانی سێکویا و کینگز کانیەن دەڵێن " ئەوان بە ڕاستی ئەو هەموو ساڵە بەرگەی هێرشی مێرووەکانییان گرتووە، کەواتە بۆچی ئێستا؟ بۆچی ئەم گۆڕانکارییانە دەبینین؟ زۆر شت هەن دەبێت بیزانین بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لە پێدانی گرنگییەکی باش بەم جۆرە درەختانە بۆ ماوەی درێژ."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG