Accessibility links

گەورەترین تیمساحی جیهان لە ئوستڕاڵیا دەمرێت


تیمساحێکی 5.48 مەتری ئوستڕاڵی کە گەورەترین تیمساحی گیراو بوو لە جیهاندا گیانی لە دەستداوە. باوەڕوایە تەمەنی لە 110 ساڵ زیاتر بووبێت.

تیمساحەکە کە ناوی کاسیۆس بووە، کێشی زیاتر لە یەک تەن بووە و لە 15 ی مانگی 10 ەوە باری تەندروستی تێکچووە، ئەمەش بەپێی ڕێکخراوی ئاژەڵانی میلانیسیا.

ڕێکخراوەکە کە لە دوورگەی گرینە لە نزیک شارۆچکەی گەشتیاری کایرنسی کوینسلاند، وتی " زۆر پیر بوو و باوەڕوایە زیاتر لە تەمەنی تیمساحی کێوی ژیابێت."

هەروەها وتیشی لە ساڵی 1987 ەوە ئەو تیمساحە لە باخچەکەیاندا دەژی دوای ئەوەی لە ناوچەکانی باکوورەوە گواسترایەوە، لەو ناوچەیەدا تیمساحەکان بەشێکی سەرەکین لە پیشەسازی گەشتیاری ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG