ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تونسییه‌كان نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له دۆخێكی ناجێگیرو ترسی كاردانه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه هه‌ڵده‌بژێرن.
نزیكه‌ی پانزه هه‌زار كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر 217 كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن كه‌سه‌ر به هاوپه‌یمانێتی و پارت و ئاڕاسته جیاوازه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن.
ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر حه‌وتی سه‌رله‌بایانیه‌وه به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه، وابڕیاره له كاتژمێر پێنجی ئێواره دابخرێن و كۆتایی به‌پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بهێنرێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس