عومه‌ری ئیلخانی زاده سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كه یه‌كێكه له حیزبه كوردییه‌كانی ئێران ده‌ڵێت" كێشه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ئه‌وه‌یه جێگره‌وه و به‌رنامه‌ی هاوبه‌شیان نیه له‌سه‌ر بارودۆخی ئێران و هه‌ر پێشهاتێك، ئێستا خه‌ریكین ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین تا حیزبه‌كانی ئێران هاوده‌نگ و كۆك بین بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه، ده‌شڵێت: له‌شاره كوردییه‌كان له‌ڕێگای ڕێكخستنه‌كانمانه‌وه ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆمان هه‌یه له مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، له‌شاره‌كانی تری ئێرانیش له‌ڕێگای ڕێكخستنه‌كانمانه‌وه په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌كات" هێنانی نیزام و كوده‌تای سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نیه ، له یه‌كه‌مین ده‌رفه‌تیشدا ده‌چینه‌وه ئێران وه‌ك خۆم ئه‌گه‌ر به تابوتیش "داره مه‌یت" بێت هه‌رده‌گه‌ڕێمه‌وه و ده‌چمه‌وه پێشی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان."
عومه‌ر ئیلخانی زاده سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محمه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڕۆڵی حیزبه كوردیه‌كانی ئێران له‌ناڕه‌زایی و مانگرتنه‌كانی ئێران وتی" ئێمه ڕۆڵی سه‌ره‌كیمان هه‌یه له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی كوردستان، ته‌نانه‌ت چالاكوانانی ئێمه په‌یوه‌ندی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك په‌یدا كردووه كه كوردنین و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، له‌ناوچه كوردییه‌كاندا ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆمان هه‌یه له‌ڕێگای ڕێكخستنه‌كانمانه‌وه ، له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش توانیومانه له‌ڕێگای ڕێكخستنه‌كانمانه‌وه په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ین له‌گه‌ڵ چالاكوانانی مه‌ده‌نی شوێنه‌كانی تر."
ئیلخانی زاده وتیشی" خۆ به‌ته‌نها دۆخی دارایی و داخستنی سنوره‌كان نیه كه بۆته ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ئێران له‌كوردستاندا، خه‌ڵكی ئێران هه‌ر دۆخێك ده‌قۆزرێته‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ڕژێمی ئێران ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه درێژه‌ی ده‌ێت و ئه‌نجامیشی ده‌بێت، تانوپۆی حكومه‌ت لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ئێستا خه‌ڵك به‌گشتی له‌حاكمی یه‌ك جیابونه‌ته‌وه، وه سیاسه‌تێك كه ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان گرتویه‌تیه به‌ر هه‌م وڵاتانی زلهێز فشاری ده‌خه‌نه‌سه‌ر وه‌هه‌م خه‌ڵكی ناوخۆی ئێران ده‌ڵێ بۆ ئێمه پاره‌بده‌ینه حكومه‌تێك كه له‌عیراق و فه‌له‌ستین و سوریا سه‌رفی بكات، واته ئه‌و دوو بابه‌ته یه‌كی گرتۆته‌وه، ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆ و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره ئاژاوه‌یی و تیرۆریستیانه‌ی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌یكات كاریگه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا كه هێشتا ده‌ستی پێنه‌كردووه ڕۆڵی ئێجگار زۆری هه‌بووه خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت له سته‌می ئێڕان ڕزگاری بێت."
به‌بڕوای سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران ناتوانێت ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه سه‌ركوت بكات، وتیشی"به‌دڵنیایه‌وه ئێران "مه‌شمولی" گۆڕانه ده‌رفه‌تی گه‌وره بۆ ئێمه له‌كوردستان دێته پێش وه له‌باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ش به‌وشێوه‌یه ده‌بێت."
عومه‌ری ئیلخانی زاده ئاماژه‌ی به‌دۆخی خراپی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك كرد كه بۆته هۆی فراوانبونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێران و ده‌ڵێت" گرانكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك چونكه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك په‌یوه‌ندی هه‌بووه دۆخی خراپی ژیانی خه‌ڵك وای لێهاتوه خه‌ڵك نازانێ نانی به‌یانی چۆن په‌یدا ده‌كرێت وه دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك زۆربووه له ئێران‌دا كه هه‌ر ڕۆژه‌و له‌لایه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بۆیه من پێم وایه ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك"
سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه كوده‌تای سه‌ربازی له‌م كاته‌دا له ئێران بكرێت هاوكات ڕه‌خنه‌ی له حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێرانیش گرت كه تا ئێستا به‌رنامه‌ی جێگره‌وه‌یان نیه بۆ دوای ڕوخانی ڕژێمی ئێران و وتی"هێنانی نیزام و كوده‌تای سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نیه ، كێشه‌كه ئێستا ئه‌وه‌یه له ئێران "ئه‌ڵته‌رناتیڤی" ئۆپۆزسیۆن دیار نیه هێشتا شكڵی نه‌گرتووه هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا به‌رده‌وام بێت."
عومه‌ری ئیلخانی زاده وتیشی" ئێستا خه‌ریكی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین تا حیزبه‌كانی ئێران هاوده‌نگ و كۆك بین بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو ڕێكخستنه‌كانمان بۆ ڕۆژێكی وا ئاماده‌بكه‌ین وه هه‌م هێزی سه‌ربازیمان ئاماده‌بكه‌ین."
عومه‌ری ئیلخانی زاده سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌كۆتایی وتووێژه‌كه وتی" یه‌كه‌مین ده‌رفه‌ت بێته پێش ئه‌گه‌ر به تابوتیش " داره ته‌رمیش" بێت ده‌چمه‌وه ئێران بۆ ناو خه‌ڵكه‌كه و پێشیان ده‌كه‌وم بۆ ناڕه‌زایی و چالاكیه‌كانیان دژی ڕژێمی ئێران، كار‌و پیشه‌م بۆ ئه‌وه‌بووه چل ساڵی ته‌مه‌نم بۆ ئه‌وه داناوه بێگومان بۆ له‌مه‌ودواش هه‌ر واده‌كه‌م."