Accessibility links

میدیا سویدیه‌كان ده‌ڵێن؛توركیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك په‌رله‌مانتارێكی سوید ده‌ست به‌سه‌ركردووه‌"


jabar_ameen جه‌بار ئه‌مین

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیا سویدییه‌كان" ( جه‌بار ئه‌مین) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی( ئه‌تاتورك) بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیركراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا سویدییه‌كان" له‌كاتی سه‌ردانی جه‌بار ئه‌مین له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته‌ بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌((٢٤)ی حوزه‌یران)، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌كاتی چونی بۆ پشكنینی پاسپۆڕته‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌."

میدیا سویدییه‌كان ئه‌وه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه‌" پاش چه‌ند كاتژمێرێك ناوبراو ئازادكراوه‌ و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ سوید،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاگاداری ده‌ستگیركردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی وڵاته‌كه‌ی بوو، له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گفتوگۆدا بووه‌."

XS
SM
MD
LG