د.ئه‌یوب سماقه‌یی پسپۆڕی ئابوری و مامۆستا له‌كۆلێژی ئابوری و كارگێڕی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی باس له كاریگه‌رییه ئابورییه‌كانی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور له‌سه‌ر جیهان ده‌كات.
د. ئه‌یوب له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌دا ده‌ڵێت" ئاماده‌كاریه‌كه بۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكور خۆی بۆ خۆی جوڵه پێكه‌رێكی ئابوری بوو، چونكه هه‌موو ڕێكه‌وتنێك ئارامی سیاسی به‌دوای خۆیدا دێنێت هه‌موو ئارامیه‌كی سیاسیش گه‌شه‌كردنی ئابوری به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ، پاڵنه‌ری كۆریای باكوریش بۆ ئه‌م ڕێكه‌وتنه پاڵنه‌ری ئابوریه ده‌یه‌وێت هاوڵاتیه‌كانی ژیانیان خۆش بێت."
د.ئه‌یوب وتیشی" ئه‌م ڕێكه‌وتنه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئابوری ئه‌مریكا و كۆریای باكور جوڵه پێكه‌رێكی ئابوری گرنگی جیهانی ده‌بێت ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندیه ئابوری جیهانیه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ كۆریای باكور كه په‌یوه‌ندی به بازرگانی ئابوریه‌وه هه‌یه وه ئه‌مریكاش پێویستی به دۆستی ئابوری هه‌یه."
د. ئه‌یوب پسپۆڕی بواری ئابوری جه‌ختیشیكرده‌وه؛ هه‌مو ڕێكه‌وتنێكی سیاسی كرانه‌وه‌ی ئابوری به‌دوادا دێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی دوای ڕێكه‌وتنه‌كه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ڕاسته‌وخۆ به‌رزبوه‌وه؟ د.ئه‌یوب سماقه‌یی وتی" زۆرجار به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان ئاماژه نین بۆ خراپی ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كان به‌ڵكو ئاماژه‌ن بۆ چالاكی فراوانی ئابوری."
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌سه‌ر ئابوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت وڵاته نه‌وتفرۆشه‌كانی وه‌ك عیراق؟ د. ئه‌یوب وتی" كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ڕه‌نگه له‌داهاتوتر بتوانین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌و پێیه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خۆی فاكته‌ره ناوخۆییه‌كان زۆرن، هروه‌ها هه‌مان هۆكاریش بۆ عیراق."