Accessibility links

د.سالار باسیره‌؛ له‌ڕووه‌ مرۆڤایه‌تیكه‌وه‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ،ژیانی ملیۆنان كه‌سی ڕزگاركرد


پڕۆفیسۆر\ د.سالار باسیره‌

پڕۆفیسۆر د.سالار باسیره‌ توێژه‌ری سیاسی له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌، له‌م وتوێژه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له‌ كاریگه‌ری ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر له‌ڕووه‌ مرۆڤانه‌كه‌وه‌ له‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باكور بڕوانین ئه‌وا ڕه‌نگه‌ ژیانی ملیۆنان كه‌سی ڕزگاركردبێت چونكه‌ بونی چه‌كێكی مه‌ترسیدار له‌ده‌ست سیاسیه‌كی گه‌نجی توندی وه‌ك سه‌رۆكی كۆریای باكور ئارامی و ئاسایشی جیهانی ده‌خسته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌حاڵه‌تی به‌كارهێنانیدا ژیانی ملیۆنان كه‌سی له‌ناوده‌برد هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی كرد."

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" ده‌سكه‌وته‌كان بۆ كۆریای باكور له‌م ڕێكه‌وتنه‌ زیاتره‌ وه‌ك له‌مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی."

هه‌روه‌ها باس له‌كاریگه‌ری ڕێكه‌وتنه‌كه‌ له سه‌ر جیهان به‌گشتی، وه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕوسیا و چین و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌كات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:39 0:00

XS
SM
MD
LG