شه‌وی ڕابردوو چوار خۆپیشانده‌ری شاره‌كانی(ئیزه و دووروود)به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه،ئه‌مه‌ش به‌پێی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان."
كۆمه‌ڵه‌كه له‌زاری نوێنه‌ری شاری(ئیزه)ی سه‌ر به پارێزگای خۆزستان گیان له‌ده‌ستدانی دوو خۆپیشانده‌ری پشتڕاستكردۆته‌وه هه‌روه‌ها قایمقامی(دووروود)ی سه‌ر به‌پارێزگای لۆرستان كوژرانی دوو خۆپیشانده‌ری له‌شه‌وی ڕابردوودا پشت ڕاستكردۆته‌وه."
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی كوژرانی ئه‌و چوار خۆپیشانده‌ره له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه نیزامیه‌كانی ئێران بووه،كه‌به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌كه خۆپیشاندانه‌كه دوور له‌توندو تیژی بووه."