وه‌زیری به‌رگری ئیسرائل(ئه‌فجیدۆر لیبه‌رمان)ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند"هیوامان هه‌یه ناڕه‌زایی و مانگرتنی فه‌له‌ستینیه‌كان دژ به بڕیاری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی ئۆرشه‌لیم به پایته‌ختی ئیسرائیل كۆتایی پێبێت."
لیبه‌رمان له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیلی وتی"هیوامان هه‌یه كه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربونه‌وه بڕوات،بگه‌ڕێینه‌وه ژیانی ئاسایی دوور له توندوتیژی."
توندوتژییه‌كان له فه‌له‌ستین له‌ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه ده‌ستی پێكرد،ئه‌ویش پاش بڕیاری ناساندنی ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و شاره له‌لایه‌ن سه‌رۆك ترامپه‌وه."
پاش بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناڕه‌زایی كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری جیهانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی هاوپه‌یمانی خۆرئاوای لێكه‌وته‌وه و ڕایانگه‌یاند"ئه‌و بڕیاره لێدانه له‌هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نائارامیه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
له‌دره‌نگانێكی ڕۆژی شه‌ممه‌دا،وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بی داوایان له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد،له‌و بڕیاره پاشگه‌زبێته‌وه،وتیشیان"ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی توندوتیژی له‌ناوچه‌كه."