لە فەڕانسە، ئێمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە لێدوانێک دا دەڵیت فەڕانسە و لایەنەکانی لە هەوڵدان بۆ سزادانی حکومەتی ئەسەد بەشداریان هەیە. سەرۆک وەزیری بەریتانیا، تێریسا مەی، بەیانی شەمە بە کاتی لەندەن لە لێدوانێک دا گوتی ڕێگای هێرشەکانی ورد و پێوانەکراو بۆ سەر ئامانجەکانی کیمیایی لە سوریای بە هێزەکانی بەریتانیا داوە.
ئەو خانمە گوتی ئەو کاردانەوەیە " دەستتێوەردان لە شەرێکی نیوخۆ نێە؛ گۆڕانی رژیم نیە." ئەو گوتویەتی "ئەو کردارە لەشکرییە، هێرشێکی سنووردار و جێگای مەبەستە کە گرژی لە ناوچەکەدا پەڕە پێنادات و هەر کارێکی بکرێت ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەی پێشی کوژرانی خەڵکی مەدەنی بگرێت." هەروەها گوتیشی بۆ مەسەلەی سوریە بژارەی بێجگە لە لەشکری لە گۆڕێدا نەبوو.
لە تورکیا، ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان پێشوازی لە کرداری لەشکری بۆ سەر ئەسەد کرد و گوتی هێرشەکانی هەوایی بەیانی شەمە بە کاتی سوریا، هەڵگری پەیامێک بۆ سەرۆک کۆماری سوریا بوو کە "کوشتاری بە کۆمەڵ لە سوریا دا بێ وەڵام نامێننەوە."
شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیری ژاپۆن پشتیوانی لە کرداری لەشکری سێ وڵات بۆ سەر حکومەتی سوریا کرد. ئوستڕالیا، هاوپەیمانی ئەمەریکاش بە گوتەی وەزیری بەرگری لە ئەو کردارە لەشکرییەی پشتیوانی کرد.
دانۆلد تاسک، بەرپرسی شوڕای یەکیەتی ئەرووپا لە تویتری خۆی نووسی کە رووسیا، ئێران و سوریا ناتوانن کارەساتی مرۆڤایەتی لە سوریە دا بە بێ دانی بەهایە درێژە پێبدەن.
ینس شتۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی پەیمانی لەشکری ناتۆ، ئۆمێدەواری دەبڕی کە کرداری لەشکری سێ وڵاتی ئەندامی ئەو پەیمانە کارێکی وابکات چەکەکانی کیمیایی لە سوریا بە تەواوی لە ناوبچن.
وەزیرانی بەرگری ئاڵمان و ئیتالیاش گوتویانە کە لە ئامانج بۆ لە ناوبردنی دامەزراوەکانی چەکی کیمیایی بەشار ئەسەد پشتیوانی دەکەن.
جاستن گرۆدۆ، سەرۆک وەزیری کاناداش پشتیوانی لە کرداری لەشکری بۆ سەر ناوەندی کیمیایی سوریا کرد.
بەڵام کاناڵی سێ ئێن ئێن بە گوتەی باڵیۆزی روسیا لە ئەمەریکا ڕاپۆرتی کرد کە ئەو سەبارەت بە "سەرئەنجامەکانی" هێرش هوشداری داوە. باڵێۆزخانەی روسیا لە ئەمەریکا وێرای بڵاوکردنەوەی لێدوانێک کە ماویەکی کورت پێش هێرشەکە نووسرا بوو دەڵێت واشنگتن، لەندەن و پاریس بەرپرسیاری سەرئەنجامەکانی هێرش بۆ سەر سوریان.
ئاژانسی ڕۆیتێرز بە گوتەی ئافیسی سەرۆکایەتی سوریا، رۆژی شەمە ڕاپۆرتی کرد کە ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ حەسەن روحانی، گوتویەتی کە ورەی سوریا "بۆ خەبات لە پێناو نەمانی تێرۆریسم لە هەر بستێکی" خاکەکەی پەرەی سەندوە.