Accessibility links

گەلێک لە ڕێبەرانی جیهان لە سەدەمین ساڵیادی شەڕی یەکەمی جیهانی لە پاریسدا بەشداریان کرد


بۆنەی ڕێزگرتن لە سەربازەکوژراوەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی - پاریس

فەرەنسا ناوەندی شەڕی یەکەمی جیهانی بوو و ڕۆڵی وەکو میوانی ئەو یادئاوەریە نیۆنەتەوییە ئەوەیە تێشک بخاتە سەر ئەو خاڵە کە جیهان جارێکی تر تێکەڵاوی شەرێکی تر نەبێت.

لە کاتژمێری ١١ لە رۆژی یازدەهەمی مانگی ١١ی ساڵ ڕێک ١٠٠ ساڵ پێش کە شەری یەکەمی جیهانی ڕاگیرا، ڕێبەرانی ٧٠ ولات لە Arc De Triomphe کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕیز لە میلیۆنها کوژراو لە ئەو شەڕەدا بگرن.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە مەکرۆن و ڕێبەرانی زۆرینەی ئەو وڵاتانەی کە سەرباز یان کرێکاریان بۆ بەرەی ڕۆژئاوا نارد، لە سەر گۆڕی سەربازی ون کۆبوونەوە کە ئەو وشانەی لە سەر نووسراوە: "لێرە سەربازێکی فەرانسەیی نێژراوە کە بۆ وڵاتەکەی گیانی فیدا کرد."

مەکرۆن لە گوتارەکەی دا سەبارەت بۆ خۆبەخش کردنی ئەو سەربازانە دوا کە وەچەیەک لە مەو پێش لە ماوەی چوار ساڵ شەڕدا گیانیان لە دەستدا. ئەو گوتی "نیشتمانپەروەری درووست بە پێچەوانەی نەتەوەپەرەستییە."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمر پۆتن دواین کەسایەتی بوون کە بچن لە ئەو بۆنەیەدا بەشداری بکەن.

باوەڕناکرێت هیچ سەربازێکی ئەو شەرە لە ژیاندا مابێت و ناسراوبێت بەلام نامەکانی ئەو سەربازانەی کاتی خۆی لە بەرەکانی شەردا بوون و ئەو کات نووسیبوویانن، لە لایەن قوتابیانەوە خوێندرانەوە.

گۆرانی بێژی ئافریکایی، کیدجۆ، خەڵکی شاری بێنین، لە بۆنەکەی پاریسدا بەشداری کرد، ١١ی نومبری ٢٠١٨
گۆرانی بێژی ئافریکایی، کیدجۆ، خەڵکی شاری بێنین، لە بۆنەکەی پاریسدا بەشداری کرد، ١١ی نومبری ٢٠١٨

دەورری ٧٠ لە رێبەرانی جیهان لە رۆژێکی بارانیدا لە پاریس خڕبونەوە پاش سەدەیەک لە بێدەنگی چەکەکان لە شەڕێکی جیهانیدا کە میلۆنانی تێدا کوژرا.

ترامپ لەگەڵ خانمی یەکەم میلێنیا ترامپ پێکەوە بوون لەسەر گۆری سەربازانی وون لە بنکەی Arc de Triomphe.

ترامپ لە کاتی گەیشتنێدا ژنێک بەرەو رووێ کاروانی ماشینەکانی رای کرد کە لەسەر سینەی نووسرابوو "ساختە". ئەو ژنە لە لایەن پولیسەوە دوورخرایەوە و کاروانەکە درێژە بە ڕۆیشتن دا.

ترامپ پاشان لە خوانێکی نیوەروانی رێبەراندا کە لە لایەن ماکرۆنەوە میوانداری کرابوو بەشداری کرد. ئەو بریار وایە پاشان سەردانی گۆڕستانی Suresnes لە دەرەوەی پاریس بکات و بە بۆنەی رۆژی سەربازانی دیرینەوە ووتارێک لەوێدا پێشکەش بکات کە فەرەتر لە 1500 ئەمەریکایی لە دەمی شەردا گیانیان لە دەست دا و لەوێدا نێژراوون.

XS
SM
MD
LG