ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا ئاگاداری ئەو هەواڵەیە کە سەرۆکی ئەمەریکا بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە ئەمەریکا بە فەڕمی لە ڕێکخراوەکە دەکشێتەوە، ئەوەشی خستەڕوو لە ئێستادا هیچ زانیارییەکی دیکەیان لانیە.
وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا وتی " هەواڵی ئەوەمان پێگەیشتووە ئەمەریکا بە فەڕمی بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە لە شەشی مانگی 7 ی ساڵی 2021 ەوە لە ڕێکخراوەکە دەکشێتەوە."
وتیشی " لەم قۆناغەدا هیچ زانیارییەکی دیکەمان لانیە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز