Accessibility links

هەوڵی وڵاتانی جیهان بۆ بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆڕۆنا


بێرلین: ئاڵمان توانایی خۆی بۆ تاقیکردنەوەی پزشکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەر حەوتوو بۆ ٥٠٠،٠٠٠ کەس زیاتر کردووە.

لۆتار ویلر، بەرپرسی ناوەندی ڕۆبرت کۆخ بۆ پێشگرتن لە نەخۆشی، دەڵیت ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاڵماندا تاقیکردنەوەیان بۆ دەکرێت لە بەراورد لە گەڵ جیهان دا لە ئەوپەری پلەی سەروو دایە.

کریستین درۆستن، شارەزای ناسینی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی چاریتەی شاری بێرلین دەڵین ٦ بۆ ٧ لە سەدی ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەیان بۆ دەکرێت دەردەکەوێت تووشی نەخۆشیەکە بوونە.

ئا ئێستا، ٣٩،٥٠٠ کەس ڤایرووسەکەیان هەیە و ٢٢٢ کەسیش پێی مردوون.

پڕاگ: کۆماری چێک پێشنیاری ١٠،٠٠٠ جل و بەرگی پارێزگاری بۆ ئیتالیا و ئیسپانیا دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی بە ئەو دوو وڵاتە بکات کە لە پلەی ئەورووپا دا خەڵکێکی زۆر تووشی ئەم ڤایرووسە بوونە.

وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، تامس پێتریک دەڵێت ئەو لە گەڵ باڵیۆزەکانی هەر دوو وڵات لە پێوەندی دایە کە بە چ شێوەیەک ئەو کەرەسانەیان بۆ ڕەوانە بکەن.

لە وڵاتی چێک ١،٧٧٥ کەس ڤایرۆسەکەیان گرتۆتەوە و شەش کەسیش مردوون.

تۆکیۆ : سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ کۆبوونەوەی لە گەڵ تیمی تایبەت بۆ بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێک هێنا بۆ ئەوەی وەڵامێک بۆ هەڵسەنگاندنانەکا بدەنەوە کە ڕاپۆرت دەکەن ئەم ڤایرۆسە لە وڵات دا بڵاوبۆتەوە.

سەرۆک وەزیر دەڵێت قەدەخەی هاتنی نێو وڵات دەخاتە سەر ٢١ ولاتی ئەورووپایی و هەروەها ئێران و ڤێزای کەسانی ئەو وڵاتانە کە دەیانەوێت سەردان بکەن تا کۆتایی مانگی ٤ی زاینی هەڵدەوەشێنێتەوە.

لە ژاپۆن ٢٠٠٠ کەس تووشی ئەو ڤایرووسە بوونە کە ٢٥٩ کەسیان لە شاری تۆکیۆیە.....

جاکارتا، ئیندۆنیسیا: حکومەتی وڵات ڕاپۆرت دەکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٤ کەس بە کۆڕۆنا مردوون کە سەرجەم ژمارەیان دەگاتە ٧٨ کەس.

سەرجەم ئەو کەسانەی ڤایرۆسەکەیان هەیە ٨٩٣ کەسن کە زۆربەیان لە جاکارتای پێتەختن.

مەدرید، ئیسپانیا: لە نێو ئەورووپا دا وڵاتێکە کە کۆڕۆنا زۆر بە خێرایی پەرە دەستێنێت. دوای ئەمەریکا، لە جیهان دا ئەو وڵاتە زۆرترین کەسی تووشی ڤایرووسەکە بوونە.

وەزارەتی تەندروستی سپانیا پێنج شەمە ڕاپۆرتی کرد ٨،٥٧٨ کەسی تر کۆڕۆنایان هەیە و ٦٥٥ کەسی تریش مردوون کە سەرجەم ژمارەی ئەوانەی ڤایرۆسەکەیان هەیە دەگاتە ٥٦،١٨٨ و زیاتر لە ٤،٠٠٠ کەسیش پێی مردوون.

ستوکهۆڵم: سوسیال دێمۆکڕاتەکانی وڵات بڕیاریان داوە بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بۆنەی یەکی مانگی ٥ی ساڵ هەڵوەشێنن کە رۆژی جیهانی کرێکارانە.

کاربەدەستانی تەندروستی دەڵێن لەوەتا ڕۆژی چوارشەمەوە ١٨ کەسی تر بە ڤایرووسەکە مردوون. سەرجەم ژمارەی مردووەکان ٦٢ کەسن؛ ٢٠٥١٠ کەس نەخۆشیەکەیان گرتۆتەوە کە لە ئەو ژمارەیە ١٧٦ کەسیان لە ژێر چاودێری تەنگەتاوی دان.

بوخارێست، ڕۆمانیا : سەرۆک وەزیری وڵات ڕاگەیاند کە وەزیری تەندروستی لە سەر کارەکەی نەماوە، کە پێشتر ڕایگەیاندبوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەر کەسێک لە شاری بۆخاریست دەبێت تاقیکردنەوەی پزشکی لە سەر دەکرێت.

موسکۆ: وەزارەتی ناوخۆیی رووسیا بەڵێنی داوە ١٦ ناوەندی پزشکی بۆ چارەسەری ئەو کەسانە ساز بکات کە تووشی نەخۆشیەکان دەبن لە دەمێکدا ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵات دا سەری هەڵداوە. ئەو ناوەندانە لە هەریمەکانی رووسیا دا ساز دەکرێن وەک وەزیری بەرگری لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتی پێنج شەمە ڕایگەیاند.حکومەت هەنگاوەکانی نوێ بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ ئەم ڤایرۆسە گرتۆتە بەر. پێنجشەمە حکومەت ڕایگەیاند کە هەموو پەڕوازەکانی جیهانی ڕادەگرێت بێجگە لە ئەو کەسانەی کە خەڵکی رووسیان و دێنەوە نێو وڵات.

تورکیا، ئانکارا : وەزیری بازرگانی تورکیا دەڵێت ئەو وڵاتە بەربەست دەخاتە پێش هەناردە کردنی دەزگا و کەرەسەی هەناسە کێشان بۆ ئەوەی وڵامدەری پێداویستییەکانی نێوخۆ بن.

تورکیا ڕاپۆرتی کردووە ١٩ کەس بە کۆڕۆنا مردوون و لانی کەم ٢،٤٣٣ کەسیش ڤایرووسەکەیان گرتۆتەوە.

XS
SM
MD
LG