Accessibility links

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی: ساڵانه‌ ملیۆنها نه‌خۆش له‌ ماوه‌ی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیدا گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن


چاودێری ته‌ندروستی
چاودێری ته‌ندروستی

ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ڵێت، خه‌ڵک که‌ نه‌خۆش ده‌بن ده‌چن بۆ لای دوکتور و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌، له‌ گه‌لێک نموونان دا هه‌ر چاره‌سه‌رییه‌که‌ ده‌بێته‌ هۆی مه‌رگی ئه‌وان.

رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای کرداری ته‌نگه‌تاوی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ شێوازه‌کانی خراپی لایه‌نی ته‌ندروستی بێت که‌ ساڵانه‌ به‌رپرسیاری مه‌رگی ملیۆنها نه‌خۆش له‌ ده‌وری جیهانن. ئه‌و ڕێکخراوه‌ پێش 17ی سێپتامبر که‌ رۆژی پاراستنی جیهانی نه‌خۆشانه‌ ڕاپۆرته‌که‌ی بڵاوکرده‌وه‌.

ئه‌و ڕێکخراوه‌ ڕاپۆرت ده‌کات یه‌ک له‌ 10 نه‌خۆش له‌ وڵاتانی به‌ داهات به‌رز زیانیان پێده‌گات. هه‌روه‌ها ده‌لێت 134 ملیۆن نه‌خۆش له‌ وڵاتانی به‌ داهاتی پله‌ نزم یان مام ناوه‌ندیدا ئازاریان پێده‌گات له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی چاودێرییه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ناته‌ندروسته‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی مردنی 2 ملیۆن و 600،000 که‌س له‌ ساڵدا.

ڕێکخراوی ته‌ندروستی ده‌ڵێت ده‌کرێت پێشی زۆرینه‌ی ئه‌و مه‌رگانه‌ بگرترێت.

خانمی نیلام دهینگرا کوورام که‌ ڕێخکه‌ری ته‌ندروستی نه‌خۆشان و پێڕاگه‌یشتن به‌ مه‌ترسییه‌ گوتی زیان پێگه‌یشتنه‌که‌ به‌شی سه‌ره‌کی به‌ هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ی پزشکی،نووسینی ده‌رمانی به‌ هه‌ڵه‌ بۆ نه‌خۆش، و به‌کارهێنانی ناردروستی ده‌رمان، شیوازه‌کانی نادروستی نه‌شته‌رگه‌ری و ته‌شه‌ناکردنی نه‌خۆشییه‌کانه‌.

ئه‌و خانمه‌ گوتی، "به‌ڵام هۆی هه‌ره‌ گه‌وره‌ بۆ ئه‌و زیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ بنکه‌کانی ته‌ندروستی، له‌ سیستمه‌که‌دا نه‌بوونی کولتووری سڵامه‌تی نه‌خۆش هه‌یه‌، و ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێبه‌رایه‌تی به‌ ڕاده‌ی پێویست به‌ هێز نیه‌. واتا نه‌بوونی په‌یوه‌ندی کراوه‌، نه‌بوونی سسته‌مه‌کان که‌ له‌ هه‌ڵه‌کان فێربن.

ئه‌و خانمه‌ گوتی ده‌بێت سیستمی واپێک بێت که‌ کارمه‌ندانی ته‌ندروستی هانبدرێن که‌ هه‌ڵه‌کان ڕاپۆرت بکه‌ن و نابێت له‌ ئه‌وه‌ بترسێن که‌ له‌ به‌ر گه‌یاندنی هه‌ڵه‌کان لۆمه‌یان ده‌کردرێت.

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت بێجگه‌ له‌ زیانی گیانی هه‌ڵه‌کانی ده‌وا و ده‌رمان ساڵانه‌ به‌ پێی مه‌زه‌نده‌ 42 ملیۆن دوڵار خه‌رج به‌ فیڕۆ ده‌چێت.

XS
SM
MD
LG