Accessibility links

ببینە ژنێک بەهۆی گوێنەدانە هێماکانی هاتوچۆ چی بەسەر خۆی دەهێنێت


ببینە ژنێک بەهۆی گوێنەدانە هێماکانی هاتوچۆ چی بەسەر خۆی دەهێنێت
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:13 0:00

کلیکی وێنەکە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ویلایەتی ویسکەنسنی ئەمەریکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیشانی دەدات چۆن ژنێک گوێی بە هێماکانی هاتوچۆ لەسەر پـردێک نەداوە و ژیانی خۆی خستووەتە بەر مەترسیـیەوە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕۆژی سێشەممە ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە. دەڵێت ڕووداوەکە شەوی 4 ی مانگی حەوت لەسەر پـردی جادەی ڕایسنی شاری مەناشای ڕۆژهەڵاتی ویلایەتەکە ڕوویداوە، لە کاتی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا.

کاربەدەستان ناوی ژنەکەیان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام دەڵێن تەمەنی 37 ساڵە و بەهۆی ڕووداوەکە دەموچاوی برینداربووە. دەشڵێن خۆشبەختانە خەڵکی چاویان لێی بووە و بە پەلە کارمەندی کۆنترۆڵی پـردەکەیان ئاگادارکردووەتەوە و ئەویش پـردەکەی بە کراوەیی هێشتووەتەوە هەتا کارمەندانی بەهاناچوون گەیشتوونەتە شوێنەکە و بە ئەمبوڵانس بەرەو نەخۆشخانەیان بردووە.

XS
SM
MD
LG