پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید دامه‌زرێنه‌ری ویکیلیکس جولیان ئاسانج-ی ده‌ستگیر کرددوه به گومانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ناموس. یه‌کێک له پارێزه‌ره‌کانی له له‌نده‌ن جێنه‌فه‌ر ڕابنسن-ه.
"ئه‌و به‌توندی ره‌تی ئیدعاکان ده‌داته‌وه هه‌ر وه‌ک هه‌رده‌م پێشانمان داوه وه ئه‌و بۆخۆشی زۆرجاران پێشنیازی هاوکاری کردنی داوه‌ته دادپرسانی سویدی، ئه‌و زۆربه په‌رۆشه‌وه‌یه ناوی پاك بکاته‌وه."
ویکیلیکس حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌ستانی سه‌رانسه‌ری جیهانی توڕه کرد به ئاشکراکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا و بروسکه‌ی نهێنی دیپڵۆماسی ئه‌مه‌ریکا. هه‌ربه‌م دواییانه، بروسکه ئاشکرا کراوه‌کان ژماره‌یه‌ك شوێنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشکرا کرد وه‌ک بنکه‌ی سه‌ته‌لایتی زه‌وی له به‌ریتانیا تاکانگهی به‌ردی گرانبه‌ها که ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاسایشی خۆی زۆر به گرنگیان ده‌زانیت.
کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکیه‌کان که پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس هه‌بوو چیدیکه میواندارێتی ماڵپه‌ڕه‌که ناکه‌ن و پاره‌ش وهرناگرهن.
فه‌ڕه‌نسا ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس-ی داخست پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیری پیشه‌سازی فه‌ڕه‌نسا گوتی وڵاته‌که‌ی ناتوانێت میواندارێتی ماڵپه‌ڕێک بکات که"پێشێلی نهێنیه‌کانی پێوه‌ندی دیپلۆماسی بکات."
سیناتۆری ئه‌مه‌ریکا جۆزێف لیبرمن ناپه‌سه‌ندی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس-ی کرد و گوتی،" به ڕای من، ئه‌وه‌ی ویکیلیکس کردویه‌تی به ڕاده‌ی سیخوڕی کردنه ئه‌ویش له جدی ترین شێوه‌ی دا. له‌وانه‌یه، تاکه گه‌وره‌ترین و خراپترین کاری سیخوڕی بێت له دژی ئه‌مه‌ریکا کرابێت له مێژوی ئێمه دا. چونکه ویکیلیکس ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر و ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی زۆری (گشتی) به ئنته‌رنێت به‌کار هێنابوو بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری نهێنی دزراو له سه‌رانسه‌ری جیهان."
ئاسانج وڵاتیه‌کی ئوسترالیایه و دادپرسی گشتی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕاوێژکاری هه‌بێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئوسترالیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت. به‌ڵام سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئوسترالیا جولیا گیلارد ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی له‌وه ده‌کۆڵێته‌وه ئایا تاوانێک له ئوسترالیا ڕوی داوه؟
گیلارد هه‌روه‌ها ده‌ڵێت،" به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و کاره، کارێکی نایاساییه. زانیاریه‌ك بردرابوو و ئه‌وه‌ش نایاسای بوو. بۆیه پێویست ناکات ڕوی جوان بهدهینه ئه‌و کاره. زانیاریه‌که نه‌ده‌گه‌یشته سه‌ر ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس ئه‌گه‌ر کارێکی نایاسایی نه‌کرابایه."
لایه‌نگرانی ئاسانج ده‌ڵێن ئاشکراکردنه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دان. ووته‌بێژێکی ویکیلیکس ده‌ڵێت ده‌ستگیرکرانی ئاسانج ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی تر له‌و ماڵپه‌ڕه ناگرێت.