Accessibility links

لە کوبا کوتانی منداڵانی تەمەن دوو ساڵ و سەروتر دژ بە کۆرۆنا دەستپێدەکات


کوبا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند دەستی کردوو بە کوتانی منداڵانی لە تەمەنی دوو ساڵەوە بەو ڤاکسینەی کە خۆی دروستی کردووەو لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیشەوە پەسەند نەکراوە.

میدیای دەوڵەتی کوبا ڕایگەیاند ئامانجی هەڵمەتەکە کوتانی بەلاینی کەم %90 ی دانیشتوانی وڵاتەکەیە. بە پێی ئامارە حکومییەکان نزیکەی نیوەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ڤاکسینی یەکەمیان وەرگرتووەو نزیکەی یەک لەسەر سێیش هەردوو ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی نێوەندی لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا کوبا ڕۆژانە نزیکەی 7 هەزار حاڵەتی نوێی کۆڤید-19 ی ڕاگەیاندووە. ئەو وڵاتەی کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 11 ملیۆنە زۆرترین ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جیهاندا ڕاگەیاندووە.

وڵاتەکە بە پەرۆشە بۆ گەڕانەوەی منداڵان بۆ قوتابخانەکان. زۆربەی ماڵەکانی کوبا خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتیان نییە، و لە کاتێکدا خوێندگەکان لە مانگی 3 ی ساڵی 2020 وە داخراون زۆربەی منداڵان لە بەرنامەکانی تەلەفیزیۆنەوە وانەکان فێر دەبوون.

دوورگەکە هەروەها بە پەرۆشە بۆ ئەوەی دەست بە پیشەسازی گەشتیاری بکاتەوە. بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لە ساڵی 2019دا کوبا نزیکەی 4.1 ملیار دۆلاری لە گەشتیاریدا بەدەستهێنا کە دەکاتە نزیکەی 10٪ ی داهاتی ناوخۆیی.

کوبا دو ڤاکسینی بەرهەم هێناوە. منداڵانی تەمەن 2 بۆ 18 ساڵان ڤاکسینی جۆری سۆبرانا-2 وەردەگرن و لە 18 ساڵ بەسەرەوەش ڤاکسینی ئەبدالا وەردەگرن. هەردوو جۆرەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆجێهی پەسەند کراوە بەڵام لە ئاستی نێونەتەوەییدا هەڵسەنگاندنی بۆ نەکراوە.

وڵاتانی تری وەکو چین، ڤەنزوێلا و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبیش گوتویانە دەستدەکەن بە کوتانی منداڵانیش بەڵام کوبا یەکەم وڵاتە ئەم هەنگاوەی ناوە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی دووشەممە هۆشداری داشەڕی دژ بە کۆڤید 19 زۆری ماوە کۆتایی پێبێت.

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێسیس لە میانەی کۆبونەوەی هەرێمی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە نیپاڵ گوتی " هەروەک ئەزمونەکانی ئەم پەتایە پێمان نیشانمان دەدات، هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە تەنها پارێزراوبێت. پشتگوێخستن دەشێ بە ئەندازەی ڤایرۆسەکە مەترسیداربێت. ئێمە دەبێت هەمیشە وریابین."

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێسیس
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێسیس

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتیشی چەند پێشنیازێک کراوە بۆ دابینکردنی وەڵامێکی باشتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە. هەرچەندە هەنگاوەی هەرە کاریگەر و ئەوەی کە گوتی دەشێت گەوەرترین گۆڕانکاری لە داهاتوودا ئەنجام بدات ئەوەیە چارەسەرێک بۆ هەمو وڵاتەکان پێکەوە بدۆزرێتەوە ""پەیماننامە یان ڕێککەوتنێکی دیکەی نێودەوڵەتی لەسەر ئامادەبوون و وەڵامدانەوەی پەتاکە، کە بناغەیەکی زۆر پێویست بۆ هاوکاری جیهانی دابین دەکات، دانانی یاساکانی هەنگاوەکان بۆ وەڵامێکی هاوئاهەنگتر بۆ پەتاکانی داهاتوو."

گوتیشی " پێویست ناکات پێتان بڵێم کە دابەشکردنی ڤاکسینەکان زۆر نادادپەروەرانە بووە." لە بەشێکی تری قسەکانیدا گوتیشی "ئێمە هەموومان بێئومێد بووین لە نادادپەروەری."

تێدرۆس بەمدواییانە داوای لە وڵاتان کرد دابەشکردنی ڤاکسین بۆ ئەوە وڵاتانەی تەنها لە سەدا 1 یان دوویان ڤاکسینیان وەرگرتووە، بەکەن بە ئەرکی سەرەکییان.

ڕاپۆرتی فێرن ڕۆبنسن و سو جێپسن. هەندێک لە زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە لە ئاژانسەکانی ئەسۆشیەیتد و ڕۆیتەرز وەرگیراوە.

XS
SM
MD
LG