Accessibility links

شارەزایانی WHO لە چین ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکانیان لە دامەزراوەکانی کۆرۆنا ئاشکرا دەکەن


ڕۆژی سێشەممە شارەزایانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ڕاسپێدراون بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرا دەکەن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا وتی تیمە نێودەوڵەتیەکە کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناردوویەتی بۆ چین و سەردانەکەیان چوار هەفتە دەخایەنێت، لە وهان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن.

لە بەیاننامەیەکەدا هاتووە دەڵێت تیمەکە لەگەڵ " هاوڕێ چینیەکانیاندا " بەشداری کۆنگرەکە دەکەن. بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ وردەکارییەکی دیکە بدات.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG