رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوادهکات به هانای 210 هەزار کەس بگهن کە لەناوچەکانی باشوری سوریان و بە پەلە دەبێت پێداویستی تەندروستیان پێبگات؛ ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەو بارگرژیانانەی ئەودواییانەوە بووە کە کەوتە نێوان گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان و هەماهەنگی نێوان هێزە لەشکرییەکانی حکومەتی سوریا و روسیا.
نەتوە یەکگرتووەکان و ئاژانسە فریاگوزارییەکانی دیکەی جیهان له توانایان دایه پێداویستی تەندروستی و پزیشکی و بابەتی دیکە دابینبکەن بۆ ئەو خەڵکانەی کە ناوچەکانیان لە باشور کەتوونەتەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا. بەڵام چهند بهش لە ئیدارەی شاری دەرعەو قونەیتڕە کە لەژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوەکاندا ماون دەستڕاگەیشتن پێیان ئەستەمەو ئەمەش بۆتەهۆی ئەوەی کە قەیرانێکی تەندروستی بۆ زیاد لە 200 هەزار خەڵکی ئەو ناوچانە دروستبکات کە بەهۆی شەڕەکانەوە ئاوارەبوون.
لەکاتێکدا لەسەدا 75 نەخۆشخانهکانی گشتی و ناوهندهکانی تهندروستی لەدەرعە و قونەتڕە داخراون و تەنها چەند بەشێکیان کاردەکەن، بۆئەم بارودۆخە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت هەموو ئەو بریندارانە کە سەدان منداڵ و ژنی دوو گیانیان لەنێواندایە بە پەلە پێویستیان بە دەستڕاگەیشتن و ناردنی پێداویستی تەندروستی هەیەو کە ئێستا بە هیچ شێوەیەک بەدەستیان ڕاناگات.